هێرش كرایە سەر ئەو زیندانیەی سەرۆكی پێشووی سوودانی تێدایە
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (23/ نیسان/ 2023) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە بۆ جاری دووەم شەڕوپێكدادان لە نزیك گرتووخانەی كۆپری دەستی دەپێكردووە، كە چەندین بەرپرسی باڵای عومەر بەشیری سەرۆكی لە كارلادراوی سوودانی تێدایە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ بەهۆی كەمی ئاو ژمارەیەك زیندانی ئازادكراون، بەڵام ئەو كەسانەی زیندانی سیاسین، تاوەكوو ئێستا لەو گروتووخانەن، سەبارەت بە چارەنووسی عومەر بەشیر بەگوێرەی سەرچاوەكان لەسەر داوای پزیشكەكان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی سەر بە سوپای ئەو وڵاتە.
لەلایەكی ترەوە باس لەوە دەكرێت لە چەند رۆژی رابردوو گرووتخانەی كوپری رووبەرووی بۆردوومان بوویەوە، ئەوەش بووە هۆی كوژرانی پێنج زیندانی.
هەروەك باس لەوەش دەكرێت، ترسێك هەیە شەروپێكدانەكانی نزیك ئەو گرووتخانەیە سیناریۆ بێت، سەرەڕای پارێزگاری توند لەو زیندانییە، بەڵام هەوڵی ئازادكردنی ئیسلامییەكانی سەردەمی عومەر حەسەن بەشیر بكرێت.
زیندانی كۆپری رووبەرەگەی پێنج هەزار مەتر چوار گۆشەیە، كەوتۆتە ناوچەی بەحری لە خەرتووم، (14) بەشی تێدایە، بەشێكی تایبەتە بەو كەسانەی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە،بەشی چوارە دەستگیراوانی سیاسی تێدایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment