په‌روين بوڵدان: له‌دوای جه‌ژن ناوى ئه‌و كانديده‌ ئاشكراده‌كه‌ين كه‌ هه‌ده‌په‌ پشتگيرى ده‌كات تورکیە

نوچەنێت

په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ پشتگيرى پارته‌كه‌يان له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى رايگه‌ياند، "له‌دواى جه‌ژن ناوى ئه‌و كانديده‌ ئاشكراده‌كه‌ين كه‌ هه‌ده‌په‌ پاڵپشتى ده‌كات، ئێوه‌ هه‌ر به‌خۆشتان ده‌زانن ئێمه‌ كێ هه‌ڵده‌بژێرين."

سێشه‌ممه‌ (18/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، په‌روين بوڵدان، له‌ميانى به‌شدارییكردنی له‌ نووسينگه‌ى هه‌ڵبژاردى پارتى سه‌وزكان و ئاينده‌ى چه‌پ (پارتى چه‌پى سه‌وز) له‌شارى ئورفا گوتی، "ده‌نگێكى ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بۆ پارتى چه‌پى سه‌وزه‌، دووه‌م ده‌نگمان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تييه‌ ئه‌مه‌ش له‌دواى جه‌ژن ڕاسته‌وخۆ ئاشكراى ده‌كه‌ين، له‌ گردبوونه‌وه‌كانمان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن رايده‌گه‌ينين ئێوه‌ هه‌ر بۆخۆشتان باش ده‌زانن ده‌نگى پارته‌كه‌مان بۆ كوێيه‌."

لە بەشێكی تری قسه‌كانيدا هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ گوتيشى، "له‌م وڵاته‌دا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يه‌كى زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانى ياساو ئازادى و ديموكراسى هه‌يه‌، له‌كۆنه‌وه‌ شارى ئورفا قوربانيه‌كى زۆريداوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ياسا و خاوه‌ن ماڵيه‌تى كردووه‌، ئامينه‌ شه‌نياشار به‌ته‌نيا له‌ توركيانا له‌ هه‌موو جيهان ده‌نگى خۆى گه‌ياندووه‌ هه‌موو كات له‌گه‌ڵ دايكانمان بووه‌ بۆيه‌ش ئێمه‌ شه‌ڕى دايك پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى دادى توركيا ده‌كه‌ين."

بوڵدان جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نكۆڵی له‌ كوردبوونمان كردووه‌و زمانى لێ قه‌ده‌غه‌كردووه‌ين، (21) ساڵه‌ به‌هه‌مان عه‌قڵيه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م وڵاته‌ به‌رێوه‌ببه‌ن، دوژمانيه‌تى زمان و مێژووى كورد ده‌كه‌ن وئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئێوه‌ چه‌ند كوردن ئێمه‌ش ئاوا توركين به‌ڵێ ئێمه‌ كوردين شانازى به‌ كوردايه‌تى خۆمان ده‌كه‌ين ئێمه‌ كوردى عێراق و رۆژئاوا و توركيا و هه‌موو جيهانين ئێمه‌ شكست به‌ئێوه‌ ده‌هێنين وه‌ كورده‌كان له‌ (14)ى ئايار له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵات به‌ئێوه‌ پيشانده‌ده‌ن." 

بڕیارە لە (14)ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا بەڕیووە بچێت، بۆ ئەوەش پێشتر هەدەپە رایگەیاندووە كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی نابێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین