عێراق لە شكاندنی گرتووخانەكان دەترسێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دەسەڵاتی دادوەری عێراق مەترسی لەوە هەیە داعش بگاتە زیندانییەكان و شانەكانی تیرۆر لەوێ‌ رێكبخاتەوە و كار بۆ شكاندنی گرتووخانەكان بكات، بۆیە ئەمڕۆ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هەشت كەس دەركرد كە بۆ ئەو ئامانجە كاریان كردووە.

راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد دادگای كەتنی رەسافە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هەشت تاوانبار دەركردووە، كە لە فەرمانگەكانی چاكسازی بوون (گرتووخانەكانی تاجی، كەرخ، كەفەل) چونكە رێككەوتن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە گیراوەكانی داعش بكەن و لەوێ خۆیان رێكبخەنەوە وپلان بۆ هەڵاتن لە گرتووخانە دابنێن.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، "تاوانباران دانیان بەوە ناوە، رێنمایی ئەوەیان وەرگرتووە رێكخستنەكانی داعش لەناو گرتووخانەكان رێكبخەنەوە، كەسانی نوێ بخەنە ریزەوە و بەرپرسیارێتیان دیاری بكەن، دوای ئەوەی لە گرتووخانە دەردەچن".

ئەوەیش روونكراوەتەوە دادگا بڕیارەكەی بە پشتبەستن بە مادەی چوار/بڕگەی یەك و مادەی دووم/بڕگەی سێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ژمارەی 13ی 2003 دەركرتووە.

پێشتر وەزارەتی دادی عێراق ئەم مانگە ئاشكرای كرد، 60 هەزار گیراو لە عێراق هەن، 20هەزاریان بە تۆمەتی تیرۆر گیراون كە هەشت هەزار لەوانە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین