لە یادی ئەنفال مالیكی هۆشداری لە گەڕانەوەی بەعس دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای لە یادی ئەنفال تویتێكی بڵاوكردووەتەوە، بەڵام ناوی ئەنفالی نەهێناوە، تێیدا هۆشداری لە گەڕانەوەی بەعس دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق تویتێكی لە یادی تاوانی ئەنفال بڵاوكردووەتەوە، بەڵام ناوی ئەنفالی نەهێناوە و تەنیا باسی هەڵەبجەی كردەووە. 

مالیكی بەو بۆنەوە هۆشداری لە گەڕانەوەی حزبی بەعسی تاوانبار دەدات و لە تویتەكەی دەڵێ‌، "ئێمە ئێستا لە یادی كارەساتی هەڵەبجە و ئەو تاوانە دەژین كە رژێمی بەعسی تاوانبار دەرهەق بە گەلەكەم لە كوردستانی عێراق ئەنجامی دا. هەر چەندە دادگا ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەی، بەر لەهەموویان سەرۆكی رژێمەكەی سزا دا، بەڵام ئێمە دووپات لەسەر ترسناكی ئەو رێبازە دەكەینەوە كە حزبی بەعسی گۆڕبەگۆڕ پەیڕەوی دەكات، هۆشداریش دەیدەن لە گەڕانەوە بە هەر ناوێكی جیاوازیش بێت".

دوێنێ‌ 35 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێپەڕی كە رژێمی بەعس لە دژی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دا بوو، بەو هۆیەوە بە دەیان هەزار كەس بوونە قوربانی و تا ئێستا بێ سەروشوێنن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین