حكومەتی سوودانی چانسی خۆی لەگەڵ چەكی بێ مۆڵەت تاقیدەكاتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی نیسانی 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە راپۆرتێكدا باس لە چەكی بێ مۆڵەت لە عێراق دەكات و ئاماژە بۆ ئامارێكی فەرمی دەكات كە دەڵێ، "زیاتر لە حەوت ملیۆن پارچە چەكی بێ مۆڵەت لە عێراق هەیە".
هەرچەندە هەموو حكومەتەكانی عێراق دوای 2003 بەڵێنی چەكداماڵینیان داوە، كەچی هیچیان سەركەوتوو نەبوون. دوێنیش وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی سوودانی كۆمەڵێك رێنمایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكی بێ مۆڵەت دەركرد.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت باس لەوە دەكات، چەكی بێ مۆڵەت مێژووەكەی بۆ سەرەتای دامەزراندنی عێراق دەگەڕێتەوە. لە ساڵی 1932 یاداشتێكی شا فەیسەڵی یەكەم بە سەركردە سیاسییەكان دراوە و تێیدا هاتووە سوپای عێراق ئەو كات 15 هەزار چەكی هەبووە، كەچی 100 هەزار تفەنگ بە دەست خەڵكەوە بووە.
راپۆرتەكە دووپاتی دەكاتەوە، هەر چەندە پێشتریش ئەو كێشەیە لە عێراق هەبووە، بەڵام لە 20 ساڵەی رابردوودا كێشەكە ئاڵۆزتر بووە، لە سایەی بوونی نزیكەی 100 میلیشیا لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا. بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی پێشتر بڵاوكراونەتەوە، جگەلە میلیشیاكان، بە سەدان هەزار پارچە چەك لەلای هۆزەكانی عێراق هەیە، كە حكومەتەكان بە هیچ شێوەیەك نەیانتوانیوە دەستی بۆ ببەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment