ئه‌ردۆغان له‌كاتى راگه‌ياندنى هەڵمەتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنى زۆر له كه‌رتى ئابوورى ده‌دا
نوچەنێت
دنیا ئەحمەد
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى ئه‌كپارتى له مه‌راسيمى ناساندنى كانديده‌كانى ئه‌كپارتى له رايگه‌ياند، "تاوه‌كو ساڵى (2028) گرينگيه‌كى زۆر به ستافێكى نوێى ئابوورى ده‌ده‌ين ئامانجمانه گه‌شه‌كردنى تێكرايى گشتى گه‌شه‌ى ساڵانه‌ى وڵاته‌كه‌مان بگاته (5،5%)."
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و سه‌رۆكى ئه‌كپارتى له مه‌راسيمى ناساندنى كانديده‌كانى ئه‌كپارتى چه‌ند به‌ڵێنه‌ك له بوارى ئابوورى ده‌دات و له‌مانه‌ش، "ئامانجمانه له نێوان ساڵانى (2024 تا 2028) بتوانين بگه‌ينه قه‌باره‌ى داهاتى نيشتيمانى كه بڕه‌كه‌ى(1،5)تريليۆن دۆلاره‌و داهاتى سه‌رتاسه‌رى(16) هه‌زار دۆلاره بێت، هه‌ربۆيه‌ش ده‌مانه‌وێت بتوانين بگه‌ينه تێكراى گه‌شه‌ى ساڵانه‌ى گشتى بۆ (5،5%)."
ئه‌ردۆغان له خاڵێكى تر‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "له‌دواى هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئايار ده‌ستده‌كه‌ين به دروستكردنى تيمێكى نوێ له كابينه‌كه‌ماندا، له چوارچێوه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به تيمى ئابوورى له‌سياسه‌تى ئابوورى ئه‌مجاره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئه‌نجام ده‌درێت و به ستراتيژيه‌كى نوێ به‌پێى پێداويستيه‌كان رێوشوێنى جددى ده‌گرينه‌به‌ر ."
له به‌شێكى تر‌ى قسەكانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "له‌گه‌ڵ كۆتايى هاتنى ساڵى (2022) كۆى گستى دامه‌زراندن نزيكه‌ى (32) مليۆن بوو، به‌لێن ده‌ده‌ين تاوه‌كو كۆتايى (2028) ئه‌م رێژه‌يه به‌رزبكه‌ينه‌وه بۆ (38) مليۆن كه‌س به دامه‌زراندنى (6) مليۆن كه‌سى تر‌و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى بێكارى و رێژه‌ى بێكارى بۆ (7%) كه‌م ده‌كاته‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت ميكانزمى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نافه‌رمى كه‌مبكه‌ينه‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانين له ساڵى (2028) پشكى دامه‌زراندنه نافه‌رمييه‌كان بۆ خوار له (20%) كه‌م بكه‌ينه‌وه."
سه‌رۆكى توركيا سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ى بازرگانى گوتيشى، "له‌كۆتايى ساڵى (2022) قه‌باره‌ى بازرگانى (254،2) مليار دۆلاربوو، ئامانجمانه تاوه‌كو ساڵى (2018) يتوانين ئه‌م رێژه‌يه بۆ (400)مليار به‌رزبكه‌ينه‌وه."
هه‌ر سه‌باره‌ت به گه‌شتيارانى وڵاته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان راشيگه‌ياند، "ساڵانى داهاتووپێِشبينى ده‌كه‌ين ئه‌و گه‌شتيارانه‌ى سه‌ردانى وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن ژماره‌يان(90) مليۆن بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌م گه‌شتيارانه‌وه ئامانجمانه كۆى داهاتى وڵاته‌كه‌مان بۆ (100) مليار دۆلار زيارد بكه‌ين. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت هه‌ڵاوسان بۆ يه‌ك ژماره كه‌م بكه‌ينه‌وه."
ئه‌ردۆغان له كه‌رتى ئابوورى به‌ڵێنى زياتر ده‌دات و ده‌ڵێت، "په‌ره زياتر به ئامرازى دارايى ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين پاشه‌كه‌وت بۆ يه‌ته‌له زياد بكه‌ين، ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگى زياتر له سياسه‌ته‌كانى دراو دارايى و داهات و كه‌رتى دارايى به‌ده‌ستبێنين."
سه‌رۆكى توركيا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت، "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له كاره‌كانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانى و پاراستنى به‌هێزى ديسيپينى دارايى وه‌ك به‌نداوێك كه متمانه بۆ ئابووريمان زياد بكات. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ياساى ته‌داروكى گشتى نوێ بكه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين پابه‌ندبين به نۆرم و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، (20) ساڵ به‌ر له‌ئێستا ئه‌وه‌ى نه‌مانتوانيوه به‌رهه‌مى بهێنين كه زه‌حمه‌تيه‌كى زۆربوو بۆ به‌رهه‌مهێنانى زێر به‌ڵام ده‌مانه‌وێت تواناى به‌هه‌مهێنان بۆ دوو ئه‌وه‌نده به‌رزبكه‌ينه‌وه بۆ (40) تۆن له ساڵێكدا."
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment