لەسەر ئەرکى مسرور بارزانى تەرمى چوار کۆچبەرى ڕۆژئاواى کوردستان دەگەڕێنێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى چوار کۆچبەرى ڕۆژئاواى کوردستان لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە کرواتیان گانیان لە دەستدا، لەسەر ڕاسپاردە و ئەرکى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان تەرمى ئەو چوار کۆچبەرە دەگەڕێندرێنەوە.

 

بەپێى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى مسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەرکى هێناوەى تەرمى چوار کۆچبەرى ڕۆژئاواى کوردستان و برینداربوونى یەکێکیان، لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەو تەرمانە دەگەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان و دواتریش  دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.

 

دەقی راگەیێندراوەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

 

 بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا  ، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون . وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان ، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین