رووسياو ئۆكراينا چۆن سه‌يرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌كه‌ن؟
نوچەنێت
وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد
له رووسيا و ئۆكراينا هه‌موو چركه‌يه‌ك زۆر به‌ووردى چاودێرى هه‌موو پێشهاته‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئازار ده‌كرێت، له ساڵى (2022) رووسيا هێرشى كرد بۆسه‌ر ئۆكراينا توركيا له‌م پرۆسه‌يه‌دا به‌شدارى له‌و سزايانه نه‌كرد كه به‌سه‌ر رووسيا سه‌پێنرابوو، هه‌ميش به‌رده‌وام بوو له فرۆشتى فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وانى بايراك دارهه‌ميش وه‌ك نێوه‌نگير هه‌وڵى داوه بۆ راگرتنى ئه‌م شه‌ره.
گرينگترين هه‌نگاو وه‌ك كاره‌كته‌رێك رێككه‌وتنى رێڕه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌بوو توركيا رۆڵێكى سەرەكى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م دانەوێڵەى ئۆكراينا به‌شێوه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت له‌ده‌رياى ڕه‌شەوە بۆ جيهان گێرا.
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى رووسيا له‌مانگى ئايار ژماره‌ى پێوانه‌ى شكاندووه بۆ توركيا له رۆژێكدا (454) هه‌زار به‌رميل بووه هه‌روه‌ها له ساڵى (2022) له‌هه‌مان مانگ(187) هه‌زار به‌رميل بووه، مۆسكۆش ڕۆڵێكى گرينگ وه‌ك نێوه‌نگير ده‌گێرێت له پرۆسه‌ى ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و سووريا دەگێڕێت.
به‌پێى ڕاپۆرتى ئاژارنسى هه‌وڵى رووسى تاس، ديميترى پێسكۆڤ، گوته‌بێژى كرێملين رايگه‌ياندـ، ئيبراهيم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا له‌گه‌ڵ ڤلاديمێرپۆتين، سه‌رۆكى رووسيا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو وڵات باسيان له پرۆسه‌كانى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى وزه كردووه، له‌مانه‌ش وێستگه‌ى كاره‌باى ئه‌تۆمى ئاكويو بووه.
له‌شارى مێرسينى توركيا كه بڕياره له (27)ى نيسان ئه‌و وێستگه‌ى كاره‌باى درووستكراوه بكرێته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياندبوو بۆ رێورسمى كردنه‌وه‌ى وێستگه‌كه پۆتين ده‌توانێت بێته توركيا يان به ئۆنلاين به‌شداربێت به‌ڵام بۆ ئه‌م پرسه هيچ بريارێك له لايه‌ن رووسيا نه‌هاتووه.
مۆسكۆ رۆڵى توركيا لە پاڵپشتييەكانى بەرز دەنرخێنێت
له‌م دواييانه‌دا به‌هۆى په‌يوه‌ندى به‌هێزى نێوان توركيا و رووسيا به‌تايبه‌تى بۆ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌كپارتى سه‌قامگيرى به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام په‌يوه‌ندييه‌كان له‌وانه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته له‌دواى كۆتاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئايار بگۆرێت.
ئه‌ردۆغان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى رووس زياتر بێ كێشه‌و گونجاوتره، به‌ڵام كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى ئۆپۆزسيۆنى توركيا بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى بۆ رووسيا زياتر سه‌رئێشه‌تره.
يورى ماڤاشێڤ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه بيركرنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى توركيا نوێ (يه‌تام) كه بنكه‌كه‌ى له رووسيايه بۆ (بى بى سى)توركى راگه‌ياند، "بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى رووسيا ئه‌ردۆغان بێ كێشه‌تره و واته به‌رده‌وامى به پاراستى دۆخى ئێستاى توركيا و رووسيايه، ئه‌گه‌ر كليچدارئۆغڵو ياخود هه‌ر كانديدێكى ئۆپۆزسيۆن له هه‌ڵبژاردن سه‌ربكه‌وێت، ده‌بێته سه‌رئێشه‌يه‌كى گه‌وره بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى رووسيا."
سه‌باره‌ت به چاودێرى كردنى هه‌ڵبژاردنى توركيا يورى ماڤاشێڤ ده‌ڵێت، "ميدياكانى رووسيا زياتر سه‌رنج ده‌ده‌نه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى."
ماڤاشێڤ پێشى وايه ئه‌و ميديايانه‌ى له‌ده‌روه‌ى وڵاتن سه‌ر به‌ئۆپۆزسيۆن كارده‌كه‌ن به‌راميه‌ر به ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستى بێ بنه‌ما پيشان ده‌ده‌ن، ميدياكانى ده‌وڵه‌تيش به پێچه‌وانه‌وه، "خه‌ياڵى سه‌ركه‌وتن بۆئه‌و سه‌ركردانه‌ى ئێستا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن له توركيا ده‌خوازن."
سه‌رۆكى ئه‌م ده‌زگايه له درێژه‌ى قسه‌كانيدا ئه‌مه‌شى خسته‌ڕوو، "كێشه ڕاسته‌قينه‌كه، نه‌ئۆپۆزسيۆن و نه به‌رپرسه‌كانى ئێمه‌ن له كرێملين، هيچ به‌رنامه‌يه‌كيان نييه چ گوێيان له بيرو بۆچوونى و حه‌زى هاوڵاتيانى توركيا بێت، ده‌سه‌ڵاتداران پێياوايه ئه‌ردۆغان يان به‌قه‌د پۆتين باشه يانيش وه‌ك پۆتين خراپه. به‌گشتى ده‌سه‌ڵاتداران ده‌يانه‌وێت بۆچوونه‌كانيان ببه‌ستنه‌وه به بارودۆخى رووسيا به‌سه‌ر توركيا ياخود بسه‌پێنن به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سياسيه‌كانى توركيا."
پۆتين به‌ڕوونى نايه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردۆغان سه‌ركرده‌يه‌كى تر‌ى توركيا بناسێت
له‌باره‌ى بۆچوونى پۆتين سه‌رۆكى ده‌زگايه‌كه راشيگه‌ياند، "ئه‌مه ڕوونه پۆتين جگه له ئه‌ردۆغان نايه‌وێت سه‌ركرده‌يه‌كى تر‌ى تورك بناسێت بۆ ئه‌مه‌ش سه‌تاسه‌ت دڵنيام، له‌گه‌ڵ ئه‌و زياتر ئاسانه وه زياتر ڕوونتره چه‌نكه په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر به‌هێزيان هه‌يه."
هه‌روه‌ها پێى وايه هۆكاره گرينگه‌كه‌ش، "ئه‌ردۆغان و پۆتين به هه‌مان زمان قسه‌ده‌كه‌ن. سيسته‌مى كۆئۆردنياتى پۆتين له سه‌ره‌تادا هيچ كه‌سێكى نييه، به‌ته‌نيا بۆ هه‌مووكه‌سێك هه‌موو سه‌ركرده‌يه‌ك هه‌يه بۆ هه‌موو شتێك بڕيار ده‌ده‌ن، به‌و هۆيه‌ش به‌ڕاى سياسه‌ت په‌يوه‌سته به‌وه‌ى ئايا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان له نێوان خۆيان‌دا چۆن ڕێك ده‌كه‌ون، به‌مه‌ش نزيك بوونه‌وه‌ى ترمپم بير ده‌خاته‌وه."
كليچدارئۆغڵو رووسيا زۆر باش ناناسێت
كانديدى هاوپه‌شى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت و سه‌رۆكى گشتى پارتى جه‌هه‌په بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى توركيا له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مساڵ كه‌مال كڵيچدارئۆغڵووه، هه‌فته‌كانى ڕابردوو ئايدن سێزه‌ر، له ميدياى ده‌يلى ريگه‌ياندبوو، "سه‌ركرده‌كه‌مان گرينگى به په‌يوه‌ندييه درێژخايه‌نه‌كان و لێكتێگه‌يشتن و سه‌قامگيرى ده‌ده‌ين له‌سه‌ر بنه‌ماى سياسه‌تى ناوخۆى له‌گه‌ڵ رووسيا، ئه‌م قسانه‌ى كليچدارئۆغڵو پێشوزييه‌كى باشى لێكرا له ميدياكانى رووسيا."
ماڤاشێڤ سه‌باره‌ت به كليچدارئۆغڵو گوتى، "سه‌ركرده‌كانى رووسيا زۆر باش كليچدارئۆغڵو ناناسن، نازانن چ هێزێك له پشت ئه‌وه ئه‌و هێزانه‌ى پاڵپشتينه چ مه‌به‌ستێكيان هه‌يه‌و نوێنه‌رايه‌تى چى ده‌كه‌ن. به‌پێى تێگه‌يشتنى پۆتين و كرێملين له‌نێو ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ئێستاى سياسه‌تى توركيا ئه‌ردۆغان باش‌ترين هه‌ڵبژارده‌يه بۆوان."
له‌درێژه‌ى قسه‌كانيدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه رووسيا پاڵپشتى ئه‌ردۆغان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كان وئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى سووريا و توركيا و ده‌ڵێت، "ده‌سه‌ڵاتدارانى رووسيا پێيان وايه وڵاته‌كه‌يان هۆكارى هاوكاريكردنى توركيا له ئاسايى بوونه‌وه‌ى په‌وه‌ندييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا هه‌ڵبژاردنه‌كانه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ديارييه‌كى هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌ردۆغانى كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه."
ئه‌وشاره‌زايه پێشى وايه هه‌رچه‌نده توركيا سزاى به‌سه‌ر رووسيا نه‌سه‌پاندووه به‌ڵام هه‌ندێك له سنوورداركردنه‌كان هه‌رچۆنێك بێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر رووسيا كردووه و ده‌شڵێت، "رووسه‌كان ناتوانن كارتى مير به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌والێك بڵاوبۆته‌وه له‌بابه‌تى هاورده‌كردنى هاوته‌ريبى توركيا ده‌ستى به‌م كێشه‌يه كردووه بڵاويده‌كاته‌وه، كه‌واته ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتييه رووسه‌كانمان ڕوونه، هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پۆتين به‌شێوه‌يه‌كى شه‌خسى له زۆر بابه‌تدا هه‌مان بۆچوونى هه‌بێت بۆ ميلله‌تى رووس هاورێيه‌ك نييه."
ئۆكراينا خۆى نه‌به‌ستۆته‌وه به كانديدێكى سه‌رۆكايه‌تى تايبه‌ت
ئايا ئۆكراينا چاوه‌روانيه‌كانى چييه له‌هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئايار كه‌بڕياره به‌رێوه‌بچێت؟
يه‌ڤگێنيه گابه‌ر، پسپۆى سياسه‌تى ده‌ره‌وه له ئۆكراينا به(بى بى سى) توركى راگه‌ياند، "ئۆكراينا زۆر پاڵپشتى له ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى ئێستاى توركيا وه‌رگرتووه، به‌كريمياوه‌ش هه‌ڵوێستێكى زۆر به‌رزه بۆسه‌ر يه‌كپارچه‌يى خاك، ئاسانكردنى كۆبوونه‌وه دبلۆماسيه‌كان و ڕێككه‌وتنى هه‌نارده‌ى دانه‌وێڵه و ئه‌و هاوكارييه سه‌ربازيانه‌ى پێشكه‌شيان كردووين به‌تايبه‌تيش فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى بايراكتاربه‌تايبه‌تى له هه‌موويان گرينگتربوو، ئه‌مانه له‌لايه‌ن ئۆكرايناوه به هه‌ڵوێستێكى زۆر به‌رز ده‌نرخێنرێت."
گابه‌ر سه‌باره‌ت به كاركردنى ئۆكرانيا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێكى نوێ گوتى، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێويست بكات ئۆكرانيا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێكى نوێ به خۆشحالييه‌وه كارده‌كات. هه‌روه‌ها له ميدياكانى رووسيا دوو لايه‌نى سه‌ره‌كى هه‌يه له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى به‌هێزى نێوان پۆتين و ئه‌ردۆغانى وه ئه‌و پشتگيريه‌ى رووسيا له ئه‌ردۆغان ده‌كات و رووسيا له ئێستاوه به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رى له‌ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌يه‌وێت ئه‌و قسه‌يه په‌ره پێبدات به‌مه‌ش بووه هۆى هاوكارييه‌ى به ئۆكرانيا دراوه."
هه‌روه‌ها گابه‌ر ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو، "هه‌ردوو لايه‌ن بۆئێمه ئامانجى رووسيامان بۆ ده‌رده‌خات كه ده‌يه‌وێت كێشه بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئۆكراينا دروست بكات و به‌مه‌ش ئه‌وه پيشانمان ده‌دات ده‌يه‌وێت توركيا دابرێت له هاوپه‌يمانييه‌كانى ناتۆى نوێى و يه‌كێتى ئه‌ورووپاو ئه‌مه‌ريكا."
گابه‌ر پێى وايه له نێوان توركياو رووسيادا په‌يوه‌نديه‌كى هاوكارى ئابوورى زۆر به‌هێزهه‌يه، كرێملين ده‌يه‌وێت توركيا له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌ورووپاو ناتۆ په‌يوه‌ندييه‌كانيان تێك بدات، بۆئه‌مه‌ش ئه‌ورووپا به‌ئاشكرا رايگه‌ياندووه هه‌ڵوێستى لايه‌نگرى توركيا بۆ رۆژئاواى به‌دڵ نييه.
گابه‌ر راشيده‌گه‌يه‌نێت، ئۆكرانيا خۆى نه‌به‌ستاوه‌ته‌وه به كانديدێكى ديارى كرا‌و له هه‌ڵبژاردنى ئه‌م ساڵى توركيا، هۆكارى ئه‌مه‌ش له‌لايه‌ن ئۆكرانيا توركيا وڵاتێكى متمانه پێكراو دامه‌زاو خاوه‌نى مێژووى خۆيه‌تى له په‌وه‌نديه‌كانى نێوانيان.
گابه‌ر له درێژه‌ى قسه‌كانيدا ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا له ئۆكۆانيا بابه‌تێكى بێئه‌قڵانه نييه، سه‌باره‌ت به كيليچدارئۆغووش ده‌ڵێت، "ميدياكانى رووسيا زۆر ده‌مێكه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كليچدارئۆغڵو له‌لايه‌ن ئه‌وروپاوه پشتگيرى ده‌كرێت، له‌م رۆژانه‌شدا وابيرده‌كه‌مه‌وه چه‌ندهه‌واڵێك له رووسيا بڵاوبۆته‌وه سه‌باره‌ت به پشتگيريه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له كليچدارئۆغڵو به‌وهۆيه‌ش له رووسيا واسه‌يرده‌كرێت كه ئه‌م هه‌نگاوه باش نييه بۆتوركيا له هه‌ڵبژاردنه‌كان."
سەرچاوە: بى بى سى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment