راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكايەتى هەرێمى كوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و داوا له‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كات، ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ و هۆكارى رووداوه‌كه.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/ نيسان/ 2023) سەرۆكايەتى هەرێمى كوردستان راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، "پێويسته‌ هه‌موو لايه‌ك دان به‌ خۆياندا بگرن و به‌ شێوازێكى دروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه‌، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى".

دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كات كه‌ ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان ڕوويدا. نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه‌ به‌دوايدا هاتن.

له‌ كاتێكدا داوا له‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ و هۆكارى ڕووداوه‌كه‌‌، پێويسته‌ هه‌موو لايه‌ك دان به‌ خۆياندا بگرن و به‌ شێوازێكى دروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه‌، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.

سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ و ڕێگه‌ نادرێت به‌ هيچ پاساوێك بكه‌ونه‌ مه‌ترسييه‌وه‌.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2023/4/8

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین