ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جارێكی تر شەڕ و پێكدانان لەنێوان سووپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس سەری هەڵداوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەكانیان بۆردوومانی چەند پێگەیەكی بزووتنەوەی حەماسیان لە باشووری لوبنان كردووە، لە بەرانبەردا بزووتنەوەی حەماس چەندین مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە.

ئەمڕۆ هەینی (حەوتی نیسان/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە ئەفیخای ئەدروعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی چەند پێگەیەكی سەر بزووتنەوەی حەماس لە باشووری لوبنان بۆردوومان كردووە.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات سووپای بەرگری رێگە بە حەماس نادات لە لوبنانەوە هێرش بكات، حكومەتی ئەو وڵاتەش لە هەر هێرشێك لەو ناوچەیە بەرەو خاكی وڵاتەكەمان بەرپرسیارە. 

سەبارەت بە زیانەكانیش بەگوێرەی ئاژانسی فڕانس پرێس سێ تەقینەوە لە باشووری لوبنان بووە، سەبارەت بە زیانەكانیش مووشەكەكان لە باخچەیەكی  نزیك كەمپی پەنابەرانی فەڵەستین كەوتۆتەوە.

ئەیفیخای ئەدروعی ئاماژە بەوەش دەكات، سوپای ئیسرائیل هێرشی دوو بنكەی دروستكردنی چەكی سەر بە بزووتنەوەی حەماسی لە كەرتی غەززە بۆدروومان كردووە.

لە لایەكی ترەویشەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی فەڵەستینی گوتی، “فڕۆكەكانی ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشیان كردۆتە سەر بنكەكانی مەشقی سەر بە كتێبەكانی عزەدین قەسام، كە باڵی چەكداری بزووتنەوەی حەماسە لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی كەرتی غەززە."

لەدوای هێرشە مووشییەكان كە لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كرا، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، دوژمنانی وڵاتەكەی دەبێت باجی ئەو دەستدرێژیانە بدەن.

لە لایەكی ترەوە راگەیاندنی فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردەوە هێزەكانی بەرگری حەماس (40) مووشەكیان ئاڕاستەی یەكەكانی نیشتەجێبوون و شارەكانی ئیسرائیل كردووە، بەشێك لەو مووشەكانە لە رێگەی كڵاوەمووشەكییە بەرگرییەكان بەرپەرچدراینەوە.

بەگوێرەی ئەو دەزگا راگەیاندنەكانی ئیسرائیل لە سدیرۆت مووشەكێك بەر باڵەخانەیەكی هەشت نهۆمی كەوتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكانی بڵاونەكرایتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو شەڕوپێكدانان لە مزگەوتی ئەقسا لە فەڵەستین لەنێوان دانیشتوانی فەڵەستین و پۆلیسی ئیسرائیلی دروست بوو، پاشان پۆلیس هێرشی كردە سەر نوێژكەرانی ئەو مزگەوتە، نزیكەی (50) كەس كوژرا و سەدان كەسیشیان دەستگیركرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین