مەسیحییەكان بایكۆتی هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مەسیحیەكانی مووسڵ بە ناوی "ئەنجومەنی ئەسقۆفەكانی نەینەوا" بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە و تێیدا چەند مەرجێك بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دیار دەكەن و دەشڵێن، "ئەگەر بۆیان جێبەجێ نەكرێت بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكەن".

ئەنجومەنی ئەسقۆفەكانی نەینەوا "مووسڵ" دوێنێ‌ هەینی یەكی نیسانی 2023 بەیاننامەیەكی درێژیان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دووپات لەسەر پاراستنی مافی نوێنەرایەتی پێكهاتەكەیان دەكەنەوە و باس لەوەیش دەكەن، ئەوانەی كە ئێستا لە كورسییەكانی نوێنەرایەتی كۆتای مەسیحییەكانن، نوێنەری راستەقینەی ئەو پێكهاتەیە نین.

مەسیحیەكانی عێراق پێنج كورسی كۆتایان لە پەرلەمانی عێراق هەیە، ئەنجومەنی ئەسقۆفەكانی مووسڵ "بەناوی كەنیسەكانی مەسیحی" باس لەوە دەكات، دەبێت تۆماری دەنگدەرانی مەسیحی لە تۆماری گشتی جیا بكرێنەوە، بۆ ئەوەی دەنگدەرانی مەسیحی و كاندیدەكانیان بناسرێن و تێكەڵ بە پێكهاتەی تر نەكرێن، چونكە بەگوتەی ئەوان ئەگەر ئەمە چارەسەر نەكرێت، ئەوا نوێنەرایەتی راستەقینەی مەسیحیەكان ناكرێت.

لە پەرلەمانی عێراق لە كۆی 329 كورسی پەرلەمان، نۆ كورسی بۆ پێكهاتەكان دانراوە، پێنجیان بۆ مەسیحی و بۆ شەبەك و ئێزدی و سابیئە و فەیلیش هەر پێكهاتەكیان كورسییەكی كۆتای هەیە. سەرەڕای مەسیحیەكان پێكهاتەكانی تریش رەخنەیان لەسەر كۆتا هەیە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین