دوو ساڵی تەواوە عێراق بێ بودجەیە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ 31ی ئاداری 2023 دوو ساڵی تەواو بەسەر پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 تێدەپەڕێت، كە دوایین بودجە بوو و ئەو وڵاتە هیچ بودجەیەكی تری نەبووە.

ئەمڕۆ 31ی ئاداری 2023 دوو ساڵ بەسەر پەسەندكردنی دوایین بودجەی عێراق تێدەپەڕێت، كە دوای مشتومڕێكی زۆر و تێپەڕبوونی چەندان مانگ لە 31ی ئاداری 2021 پەسەند كرا. دوای ئەمە عێراق هیچ بودجەیەكی تری پەسەند نەكردووە، ئەمەیش كێشەیەكی دارایی قووڵی بۆ ئەم وڵاتە دروست كردووە.

لە ساڵی 2022 بە هۆی كێشە سیاسییەكان حكومەت پێكنەهات، بۆیە پەرلەمانی عێراق یاسایەكی تری دارایی پەسەندكرد بە ناوی "پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك" دوای ئەمە هیچ یاسایەكی تری دارایی پەسەند نەكراوە.

هەر چەندە دوو هەفتەیە حكومەتی محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە، رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2023ی رەوانەی پەرلەمان كردووە، بەڵام پەرلەمانتاران دەڵێن هیچ یەكێكیان پڕۆژەكەیان نەبینیوە و دیاریش نییە كەی دەخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە.

عێراق لە دابینكردنی بودجەی ساڵانەی خۆی بە رێژەی 96% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێ‌. بۆدجەی ئەمساڵیش بەسەرووی 160 ملیار دۆلار خەملێندراوە كە بە گەورەترین بودجەی مێژووی عێراق دادەنرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین