هاوپەیمانی پارتە سیاسییەكانی توركیا لەنێوان تاكتیكی هەڵبژاردن و سەربەخۆییدا شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

لە (14)ی ئایاری ئەمساڵ توركیا بەرەو هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز هەنگاو دەنێت، ئەوەش لەكاتێدایە ئابووری توركیا بەشێكی زۆر گەورە پاشەكشەی كردووە، ئەو پاشەكشەیە كاریگەری لەسەر بەشێوەیەی بژاردەكانی دەنگدەران كردووە، سەرەڕای ئەوەش لێكەوتەكانی بوومەلەرزەكەی مانگی رابردوو لە ژمارەیەك شار دروستیكردووە، لە سایەی ئەو ئەنجامەی لەو هەڵبژاردنە دەكەوێتەوە دەردەكەوێت، كە چارەنووسی سیستەمی سەرۆكایەتی بەردەوام دەبێت، یاخود كۆتایی دێت. 

لەو راپۆرتە ئەو رێكارانەی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان تا ئێستا خراوەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەو ئاڕاستانە دەكرێت كە تا ئێستا نادیارە، یاخود لێی دڵنیا نین، لە هەمانكاتیش ستراتیژی پارتەكان بۆ هەڵبژاردن و گەیشتن بە كورسی پەرلەمانی و خۆپاراستن لە خراپییەكانی سیستەمی نوێی هەڵبژاردن باس دەكرێت.

لە (18)ی ئەم مانگە توركیا بە فەرمی چووە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان، ئەوەش بە پشتبەستن بەو بڕیارەی رۆژی (10) ئاداری ئەمساڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان دای، كە داواكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بوو لە مانگی (14)ی ئایاری ئەمساڵ.

یاسی نوێی هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندی پارتە گەورەكانە

بۆیە گەلی توركیا لەم بەرەوارە لە كاتژمێر هەشتی بەیانییەوە بۆ كاتژمێر پێنجی ئێوارە روو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەن و دەنگ بە كاندیدی سەرۆكایەتی و پەرلەمان لە پارتەكان، یاخود لە سەربەخۆكان دەدەن.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی

بەگوێرەی سیستەمی ئێستای هەڵبژاردن لە توركیا بە دوو رێگە دەتواندرێت كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری بكرێت، یەكەم پارتەكانی نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە دەتوانن كاندید بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەن، دووەمیش هەر كەسێك مەرجە گشتییەكانی تێدا بێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بە ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام ئەو كەسە بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی كاندید بكات، پێویستە (100) هەزار واژۆ كۆبكاتەوە.

لەگەڵ كۆتاییهاتنی وادەی كاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، چوار كاندید كێبركێ لەسەر ئەو پۆستە دەكەن، ئەگەر كاندیدێك یاخود زیاتر دەست لەكار نەكێشنەوە، كە ئەوانیش رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی جمهوور، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، كاندیدی هاوپەیمانی میللەت، سینان ئۆغان، كاندیدی هاوپەیمتنی ئاتا، موحەرەم ئینجە (114) هەزار واژۆی دەنگدەرانی كۆكردۆتەوە.

بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی لەم هەڵبژاردنە گرنگی خۆی هەیە

ئەوەشی ئاشكرایە كێبركێ لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی بەشێوەیەكی سەرەكی لە نێوان كاندیدی هاوپەیمانی جمهور و هاوپەیمانی میللەت دەبێت، كە ئەگەر هەركامێكیان لەو دوو كاندیدە لەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكان زۆرینەی رەهای نەنهێنا كە (50+1)ە، ئەوا گەڕی دووەم لە (28)ی ئایار هەڵبژاردن لەنێوان ئەو دوو كەسە دەكرێتەوە، كە زۆرینەی دەنگەكانیان لەگەڕی یەكەم بەدەستهێناوە، دواتریش ئەو كەسە دەباتەوە كە زۆرینەی دروستی لەگەڕی دووەم بۆ سەرۆك كۆماری بەدەستهێناوە.

هاوپەیمانییەكان و ئاراستەی پەرلەمانی

سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە پەرلەمان، پارتە سیاسییەكان پڕۆتۆكۆڵ و رێككەوتنی هاوپەیمانیان پێشكەش بە ئەنجوومنی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووە، بەو پێیەی (24)ی ئەم مانگە، یاساكە لاینەكانی سەرپشكردووە بۆئەوەی مافی ئەوەیان هەبێت تاوەكو شەشی مانگی داهاتوو لەو هاوپەیمانیانە پاشەكشە بكەن، بەوەش لە حەوتی مانگی داهاتوو شێوەی بەشداری هاوپەیمانەكان بەتەواوی بۆ هەڵبژاردنەكان دەردەكەوێت. 

لە میانەی خوێندەوەیەكی شیكاری بۆ ئەو هاوپەیمانییانە، تا ئێستا پارتەكانی لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەكان دەكرێت بڵێین لە شێوەی كۆتایی ئەگەر گۆڕانكاری ریشەییان بەسەردانەیێت، بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت:

هاوپەیمانی جمهور: پارتی فەرمانڕەوای ئێستا، پێكهاتووە لە پارتی دادوگەشەپێدان (AK Parti)، پارتی نەوەتیی (MHP) پارتی یەكێتی باڵا (BBP) پارتی رەفاهی نوێ (YRP).

سەبارەت بە هودا پارت، كە خاوەن پاشخانێكی كوردی ئیسلامییە، پاڵپشتی كاندیدی هاوپەیمانی جمهور دەكەن، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیش ئەگەر هەیە كاندیدەكانیان بچنە ناو ئاكپارتی، بە ئامانجی گەیشتن بە پەرلەمان و تێپەڕاندنی بەربەستی هەڵبژاردنەكان. 

هەڵبژاردن چارەنووسی سیستەمی سەرۆكایەتی دیاری دەكات

هاوپەیمانی میللەت: كە بە مێزە شەش كەسییەكە ناسراون، گەورەترین كۆمەڵەی ئۆپۆزسیۆنی لەخۆی گرتووە، كە پێهاتووە لە پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ئی  پارت، پارتی سەعادەت، پارتی ئایندە، پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (دیڤا پارت) پارتی دیموكرات.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: كە پێكهاتووە لە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە ئێستا سێیەم پارتە لە پەرلەمانی توركیا لەگەڵ چەند پارتێكی بچووك، هاوپەیمانی رەنج و ئازادیان راگەیاند، جگە لەوەش هەدەپە رایگەیاند كاندیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی نابێت، پاڵپشتی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، كاندیدی هاوپەیمانی میللەت دەكەن.

هاوپەیمانی ئاتا: كە پێهاتووە لە پارتە بچووكەكان، بەڵام پێناچێت كاریگەری روونیان لەسەر نەخشەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەبێت.

سوودی هاوپەیمانی هەڵبژاردنەكان چییە؟

ئەو هەموارەی لە (31)ی ئاداری ساڵی رابردوو لە یاسای هەڵبژاردنەكان كرا، پەیوەست بە هەڵبژاردن و هاوپەیمانییەكان رێساگەلێكی گرنگە، لە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان بەربەستی چوونە پەرلەمانی لە (10%) بۆ لە (7%) دابەزاند، ئەوەش بە پشتبەستن بەوەی ئەو پارتانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەكانن ئەو بەربەستە تێپەڕێنن، بتوانن بگەنە پەرلەمان. 

ئەو هەموارە رێگە بە پارتە بچووكەكان دەدات، كە نەیانتوانیووە ئەو رێژەیەی بە تەنیا تێپەڕێنن، لەچوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی تێیدانە دەتوانن ئەو بەربەستە تێپەڕێنن، بەو واتایەی ئەوە گەورەترین تایبەتمەندییە ئەو هاوپەیمانیانە پێشكەشی  پارتە بچووكەكانی دەكەن.

جگە لەوە ئەو یاسا نوێیەی هەڵبژاردنەكان هیچ سوودێكی بۆ پارتەكانی ئەو هاوپەیمانیانە تێیدا نییە، بۆ روونكردنەوەی ئەوەش پێویستە ئاماژە بە یاسای پێشووی هەڵبژاردنەكان بكرێت، یاساكەی پێشوو سەیری كۆی ئەو دەنگانەی دەكرد كە ئەو هاوپەیمانییە لە پارێگەیەك بەدەستیدەهێنا، ئەوەش كاریگەری لەسەر دەستكەوتی ئەو پارتە لەو پارێزگایە دەبوو. 

ناكۆكییەكانی نێوان ئی پارت و جەهەپە كاریگەری لەسەر لیستی هاوبەشیان هەیە

بەڵام بەگوێرەی ئەو یاسا نوێیە دەنگەكانی ئەو پارتە بەدەستی هێناوە وەردەگیرێت، لەبری كۆی دەنگی ئەو هاوپەیمانییە كاتێك بۆ كورسی تایبەت بەو پارتە حیساب دەكرێت، ئەوەش واتە ئەگەر ئەو پارتانە نەیاتوانی لە پارێزگەیەك دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی كاندیدێك بهێن، ئەوان ناتوانن هیچ كورسیەك لەو پارێزگایە بەدەست بهێنن، ئەوەش تەنیا بۆ ئەوەیە هەندێك لەو پارتە بچووكانە لەڕووی تیۆرییەوە بەهۆی ئەوەی لەناو هاوپەیمانییەكن دەتوانن بەربەستی هەڵبژاردن تێپەڕینن، بەڵام لەڕووی پراكتییەوە هیچ كورسیەكیان لە پەرلەمان نابێت. 

ئەگەر سەیری بەشداری ئەو (36) پارتە بكەین كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەن، دەكرێت بگوترێت، ئەو پڕۆسەیە بە سرووشتی حاڵ لە بەرژەوەندی پارتە گەورەكان، لە واقیعشدا ئەو سیستەمە پاڵپشتی لەو هاوپەیمانیانە دەكەن كە بە یەك لیست لەپێناو سەركەوتن كورسی پەرلەمانی بەدەستدەهێنن.

ناڕوونی لە لیستەكانی پەرلەمان

ئاشكرایە ئەو ئاراستەی كە پێویستە هاوپەیمانییەكان لە لیستی كاندیدەكانی پەرلەمان بیگرنەبەر، وەك لە یاسا نوێ سەپاندوویەتی،  بە وردی بۆ بەدەستهێنانی كورسی پەرلەمانی دیاریكردووە، بە جۆرێكە ئەو پارتانەی لەو هاوپەیمانیەكانن ئەگەر مەبەستیان بێت دەتوانن دواوا بكەن بەناو و دروشمی خۆیان بچنە هەڵبژادنەكان، وەك ئەو پارتانەی بە تەنیا بەشداریان لەو هەڵبژاردنانە كردووە، یاخود دەتوانن لەگەڵ پارتەكانی ناو هاوپەیمانییەكەیان پێكەوە رێككەون، وەك یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.

لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان پارت و هاوپەیمانە سیاسییەكانی راگەیاند، كە بە چ شێوەیەك بەشدارداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، دۆخی كۆتایی روون دەبێتەوە، ئەگەر پارتێك لە چوارچێوەی یەكێك لە هاوپەیمانەكان بڕیاری دا بە ناو و دروشمی خۆی بچێتە هەڵبژاردنەكان، پێویستە لە (41) پارێزگا بە تەنیا بەشداری بكات.

ستراتیژییەتی پارتەكان بۆ بەدەستهێنانی كورسی پەرلەمانی

لە لیستی تایبەت ئاكپارتی پارتە بچووكەكان دەخاتە چوارچێوەی هاوپەیمانی جمهور، ئەوەش لە پێناو كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سیستەمی هەڵبژاردن و لە دەستنەدانی دەنگەكانە، بەڵام ئەگەرێك ماوە، ئەویش ئەوەیە تا ئێستا گفتوگۆی نێوان سەركردەكانی ئەو هاوپەیمانییە لەسەر شێووەی چوونە هەڵبژاردنەكان بەردەوامە.

لە لایەكی ترەوە تا ئێستا هاوپەیمانی میللەت گفتوگۆ  و راوێژی لەسەر كاندیدەكانی بۆ پەرلەمان بەردەوامە، پێشتر هەریەك لە ئی پارت و پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن راگەیاندبوو، بە ناو و دروشمی خۆیان دەچنە هەڵبژاردنەكانەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە سیستەی ئێستای هەڵبژاردنەكان دوودڵی لە دەنگەكان هەیە، ئەگەر هەیە لە پارێزگایەك دەنگەكان بە فیڕۆ بچێت، ئەوەش لەدوای ئەوەوە دێت كە نەتوانن دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی كوردسییەك لە پەرلەمان بهێنن، پارتی فەرمانڕەوا لێی سوود مەند دەبێت، بۆیە هاوپەیمانی میللەت بەدوای رێگەی جیاواز دەگەڕێت.

لەم چوارچێوەیە پارتەكانی سەعادەت و ئایندە و دیموكراسی و پێشكەوتن لە هاوپەیمانی میللەت لە پارێزگا بچووكەكان هەوڵدەدەن لە رێگەی لیستی هاوبەش و پارێزگاری لە دەنگەكان بە لیستی هاوبەش دابەزن. 

لەگەڵ ئەوەشدا بۆچۆنێك دەخرێتەروو، كە ناوەڕۆكەكەی ئەوەیە، پارتی گەلی كۆماری و ئی پارتیش پێویستە لە شارە گەورەكان بە لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی كورسی بەدەست بهێنن، بەڵام تا ئێستا چەندین بەربەست لەبەردەم دروستكردنی لێستێكی هاوبەش لەنێوان هەیە، هۆكارەكەشی ئەوەیە هەندێك سەركردەی ئی پارت بەهۆی گفتوگۆی نێوان جەهەپە و هەدەپە، كەمال كلیچدار ئۆغلۆیان وەك كاندیدی هاوبەشی شەش پارتەكە قبووڵ نییە، ئەوەش وایكردووە زۆر قوورس ببێت لەسەر لیستێكی هاوبەش رێكبكەون.

ئەگەر هەیە ئاكپارتی لە پەرلەمان لە (41)ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت

ئەو ناكۆكییەش ئەو كاتە بە كردەیی دەركەوت، كاتێك یافوز ئەگیرالی ئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پێشووی ئی پارت، كە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەو پارتەی هەبوو دەستی لە كار كێشایەوە، ئەوەش وەك ناڕەزاییەك لەسەر  كۆبوونەوەی جەهەپە لەگەڵ هەدەپە، ئەو دەست لە كاركێشانەوەیە رەنگدانەوەی قەبارەی ناكۆكییەكانی ئەو دوو پارتەی لە ناو هاوپەیمانی میللەت دەرخست. 

هەرچەندە رایگشتی چاوی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییە، بەڵام بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی  بۆ هاوپەیمانییەكان كارێكی گرنگە، بەهۆی ئەو سیاسەتەی گرتۆتیە بەر هاوپەیمانی جمهوور لە رێگەی لیستی هاوبەش و ئەو ستراتیژیەتەی دەیگرێتەبەر لای كەمی دەتوانێت لە (41%)ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.

لەو حاڵەتەدا بەربەست هەیە، ئەگەر هاوپەیمانی میللەت بە لیستی هاوبەش بە رێگەی هاوشێوە چووە هەڵبژاردنەوە،  چارەنووسی سیستەمی سەرۆكایەتی ئێستا چی بەسەر دێت، یا بەردەوام دەبێت، داهاتوو ئەو هاوپەیمانیەی زۆرینە بەدەست دەهێنێت، چارەنووسەكەی دیاری دەكات.

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین