سوودانی و نەتانیاهۆ بەشدارییان لە كۆنگرەیەك كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەشداریان لە كۆنگرەی “ لە پێناو دیموكراتی” كردووە و ئەمەیش سوودانی تووشی رەخنە دەكات و بەرپرسێكی حكومەتیش روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئاداری 2023  بەرپرسێكی باڵای حكومەتی عێراق روونكردنەوەی لەسەر هەواڵی بەشداربوونی سوودانی و نەتانیاهۆ كردووە لە كۆنگرەیەدا. بەرپرسەكە باسی لەوە كردووە لە یەك كۆبوونەوەدا كە لە رێگەی ڤیدیۆ بووە، نەتانیاهۆ و سوودانی كۆنەبوونەتەوە، بەڵكو دانیشتنەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی نەتانیاهۆ جیا بووە.

 جیا لەمەیش بەرپرسە عێراقییەكە باس لەوە دەكات كە چەندان كۆڕ و كۆبوونەوە هەیە عێراق و ئیسرائیل تێیدا ئامادەدەبن، وەك كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆنگرەی كەشوهەوا. بۆیە عێراق تەنیا بەهۆی بوونی ئیسرائیل بایكۆتی ئەو دانیشتنانە ناكات، بەڵكو ئەو كاتە بایكۆتی دەكات كە رووبەڕووی ئیسرائیل بێت. 

عێراق بە یاسا هەموو جۆرە پەیوەندییەكی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین