وەستاندنی نەوتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنی بودجە پووچەڵ دەكاتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجەشەممە 30ی ئاداری 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە، بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی نەوتەوە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە پووچەڵ دەبێتەوە و بۆیە پێویست سەرەتا لەسەر دۆسیەی وزە رێكبكەون. شەفەق نیوز زانیارییەكانی لە ماڵپەڕی پەیمانگەی واشنتن وەرگرتووە.
لە رۆژنامەی مەدای عێراقیش پەرلەمانتاران باسیان لەوە كردووە، هەر چەندە دوو هەفتەیە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 لەلایەن حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان دراوە، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان بە ئەندامانی پەرلەمانی نادات.
لەناوەڕاستی ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە رێككەوتوون. بەڵام لە هەفتەی رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە هۆی سكاڵایەكی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی لە پاریس وەستاوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment