لە توركیا سەدان ئەندامی ئۆپۆزسیۆن دەست دەكشێننەوە تورکیە

نوچەنێت

هەزار ئەندامی ئی پارت، كە میراڵ ئەكشنار سەرۆكایەتی دەكات، دەست لەكارێكێشانەوەی خۆیان راگەیاند و چوونە ریزەكانی پارتی دادوگەشەپێدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ئادار/ 2023) ماڵپەڕی (یەنی شەفەق) بڵاویكردەوە بەهۆی ناڕەزاییە ناوخۆییەكانی ئی پارت،  هەزار ئەندامی ئەو پارتە دەستیان لە كاركێشایەوە و پەیوەندییان بە پارتی دادوگەشەپێدان كرد. 

ئەو پارتە كە لە ریزی شەش پارتەكەیە كشایەوە بەهۆی ناڕەزاییەكان دژ بە جەهەپە و دواتر گەڕایەوە ناو ئەو شەش پارتە، ئەوە ناڕەزایی توندی ناوخۆیی لێكەوتەوە. 

دوای دەست لەكاركێشانەوەیان بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كاندیدی ئاكپارتی لە پەرلەمانی توركیا پێشوازییان لێكرا.
ئەردۆغان هەریەك لە یونس ئەكبینار ئیمیل ئۆزدن وەك ئەندامی ئەنجوومەنی شاری ئەنتاڵیا دیاری كرد، كە بە هاوڕییەتی هەزار ئەندام لە ئی لە شاری ئەنتاڵیا دەستیان لە كاركێشابۆوە.

پێشتریش یافوز ئەرگیرالی، پەرلەمانتار لە ئی پارت لە پشكی ئیستەنبۆڵ دەستی لەكاركێشایەوە و رایگەیاند، من دەڵێم ماڵئاوا میراڵ ئەكشنار و من دەست لەكار دەكێشمەوە.

ئی پارت یەكێكە لە پارتە سەرەكییە ئۆپۆزسیۆنەكان، رۆڵی گەورەی لە سەرخستنی كاندیدەكانی جەهەپە بۆ شارەوانی ئەنقەرە و ئیستەنبۆڵ هەبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین