وەزارەتی دەرەوەی توركیا دژ بە كورد ناڕەزایی دەگەیێنتە باڵیۆزی فەڕەنسا تورکیە

نوچەنێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هێرڤێ ماگرۆ، باڵيۆزى فه‌ره‌نساى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كرد، به‌هۆى ميوانداريكردنى ئه‌ندامانى په‌كه‌كه‌ و يه‌په‌گه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پيرانى فه‌ره‌نسا و پێدانى مه‌داڵيا پێيان.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (27/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بانگهێشتى باڵيۆزى فه‌ره‌نسايان كردووه‌ و نيگه‌رانيه‌كانى خۆيان پێگه‌ياندووه‌، به‌هۆى ميوانداريكردنى وته‌بێژى يه‌په‌گه‌ و يه‌په‌ژه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى پيرانى فه‌ره‌نسا و به‌خشينى مه‌دالياى شه‌ره‌ف پێيان. 

يه‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌ دبڵۆماسيه‌كان ده‌ستكه‌وتووه،‌ توركيا به‌باڵيۆزى فه‌ره‌نسايان راگه‌ياندووه‌ كه‌ئه‌م كاره‌ له‌لايه‌ن توركياوه‌ قوبوڵكراو نييه‌ و به‌توندى ئيدانه‌ى ده‌كه‌ين.

هه‌روه‌ها له‌ ديداره‌كه‌دا توركيا داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسا كردووه‌، وه‌ك و هاوده‌نگيه‌ك و هاوپه‌يمانييه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى دژى تيرۆر پشتگيرى ئه‌م رێكخراوانه‌ نه‌كات چونكه‌ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ پێدانى شه‌رعيه‌تى نێوده‌وڵه‌تى نييه‌ بۆ درێژبوو‌نه‌وه‌ى ئه‌م رێكخراوانه‌ له‌ خاكى سووريا، فه‌ره‌نسا داواى له‌ توركيا كردووه‌ پشتيوانى خاكى سووريا بێت له‌ پاراستنى سنووره‌كانى نێوانيان، هه‌روه‌ها باڵيۆزخانه‌ى توركيا له‌ پاريس دژى ئه‌م كاره‌ كاردانه‌وه‌ى توندى به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسا پيشانداوه‌

لە چەند رۆژی رابردوو  ڕۆژئاوای کوردستان پێكهاتون له‌به‌دران چیا کورد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر‌و د.عه‌بدولکه‌ریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لەئەوروپاو ڕوکسان محه‌مەد وتەبێژی یەپەژە نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگەو خالید عیسا نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا سەردانی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسایان كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین