گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن ناره‌زاى به‌رامبه‌ر به‌ كانديدبوونى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان دەڕی تورکیە

نوچەنێت

كوردشاد زۆرلو، گوته‌بێژى ئيى ئارت ناره‌زايى به‌رامبه‌ر كانديدبوونى ئه‌ردۆغان ده‌ربرى و رايگه‌ياند، كۆتاييه‌كه‌ى به‌ دڵنياى هه‌موو لايه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌م كۆتاييه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له‌ كێبڕكێكە، براوه‌ى كۆتايى ئه‌م شه‌ڕه‌ش ئێمه ‌ده‌بين و بۆئه‌وه‌ى ميلله‌ته‌كه‌مان تووشى سه‌رلێشاوى نه‌بێت و دروستنه‌بوونى كێشه‌ى شه‌رعييه‌ت له‌م‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ئێمه‌ ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ين. 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ‌(27/ئادار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، كوردشا زۆرلو، گوته‌بێژى ئيى پارت له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له‌ باره‌گاى حزبه‌كه‌ى رايگه‌ياند، ئێمه‌ ناره‌زايه‌تى له‌ كانديدبوونى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى (14)ى ئايار ده‌رده‌برين، چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌كۆتاييه‌كه‌ى ده‌رده‌چێت كاريگه‌رى ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو لايه‌نه‌كان، پارته‌كه‌ى ئێمه‌ سێ هه‌زار و (379 ) داواكارى كانديدبوونى وه‌رگرتووه‌، له‌ (32%)ى ئافره‌تن داواكارييان وه‌ك پارته‌كه‌مان پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌ (20%)ى له‌ خوار ته‌مه‌نى (30) ساڵين. 

گوته‌بێژى پارتى ئيى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئامانجى ئێمه‌ پارتێكى شه‌فافه‌، هه‌ر هه‌نگاوێك و واژويه‌كى كردوومانه‌ له‌ پشتيه‌وه‌ وه‌ستاوين و كانديدى (13)هه‌مين سه‌رۆكايه‌تى ئێمه‌ كليچدارئۆغڵو وه‌، ئێمەش‌ وه‌ك ئيى پارت هه‌موو پێكه‌وه‌ وه‌ك هاوپه‌يمانى ميلله‌ت ئامانجێكمان هه‌يه‌ ده‌مانه‌وێت سه‌ربكه‌وين و كه‌مال كليچدارئۆغڵو بيكه‌ينه‌ سه‌رۆك كۆمار. بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ئامانجه‌مان سه‌ربكه‌وێت داوا له‌ ميلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌م به‌تايبه‌ت ئێمه‌  له‌ په‌رله‌مان بكه‌نه‌ يه‌كه‌م پارت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین