هێزەكانی ئەسەد هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان رەتدەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كردووە، كاروانی هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان رەتكردووەتەوە و بۆیە هاوكارییەكان گەڕێندراونەتەوە هەرێم .

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023  روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاشكرای كردووە، دوو بارهەڵگری هاوكارییە مرۆییەكان كە بەرەو ناوچەكانی ئەشرەفیە و شیخ مەقصود رەوانە كرابوون لە دەشتەكانی باكووری حەلەب، لە دەروازەى تایهە راگیراون و دواتریش بەرەو حەسەكە و لەوێشەوە بۆ هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە.

راپۆرتەكە روونیشی دەكاتەوە، ئەمە یەكەم جار نییە ئەم رووداوە رووبدات و دەشڵی ، "ئەم هاوكارییانە لە سلێمانییەوە هاتوون". سەبارەت بە هۆكارەكە دەڵێ‌، "هێزەكانی رژێمی ئەسەد دەیانەوەێ‌ بەشیان لەو هاوكارییانە هەبێت، بۆیە كاروانەكان جاڕس دەكەن". لە شەشی شوباتی رابردوو بوومەلەرەزەیەكی گەورە لە توركیا و سووریای دا ، بە دەیان هەزار كەسی كردە قوربانی.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین