هەدەپە ناكۆكییەكانی شەش پارتەكە قووڵتر دەكاتەوە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دوای كۆبوونەوەی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لەگەڵ فراكسیۆنی نوێنەرانی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا و باسكردن لە چارەسەركردنی پرسی كورد لە پەرلەمانی توركیا، جارێكی تر ناكۆكی لەنێوان ئەندامانی ئی پارت و كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، وەك كاندیدی شەش پارتەكە دروستكردەوە. 

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بڕیاری دا، كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نەبێت، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆش بڕیاری داوە دەنگ بە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، كاندیدی هاوپەیمانی میلەت بدات، ئەوەش جارێكی تر دەنگی ناڕەزایی لەناو ئی پارت بەرزكردەوە.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە پارتەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) و پارتی كرێكاران (TİP) پارتی كار (EMEP) پارتی ئازادی كۆمەڵایەتی (TOP) پارتی جووڵانەوەی كرێكاری (EHP)  یەكێتی ئەنجوومەنی سۆشیالستی پێكهاتووە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپە لە لێدوانێكی بەناوی هاوپەیمانییەكەیان رایگەیاند، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی كاندیدی نابێت، ئەركی مێژویی خۆمان بەرانبەر دەسەڵاتی تاكە كەسی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بە جێ دەهێنین.
ئەو بڕیارەی ئەو هاوپەیمانییە بە پاڵپشتییەكی رانەگەیێندراوێ بۆ كەمال كلیچدار ئۆغلۆ كاندیدی جەهەپە دادەندرێت، كە دووشەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتە لە پەرلەمانی توركیا كۆبوونەوە.
ئیسماعیل سایماز، رۆژنامەنووسی نزیك لە جەهەپە رایگەیاند، "هەدەپە لە رێگەی پێشكەشنەكردنی كاندید بۆ سەرۆكایەتی بە ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی كلیچدار ئۆغلۆ دەكەن.
هەرچەندە ئەو هاوپەیمانییە بە فەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ كاندیدی هاوپەیمتنی میللەت رانەگەیاندووە، بەڵام سەركردە دیارەكانی هەدەپە و پارتەكانی تر جەخت لەسەر پاڵپشتی كاندیدی هاوپەیمانی میللەت دەكەنەوە.

پارتی كرێكارانی توركی كە بەشێكە لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە فەرمی پاڵپشتی بۆ كەمال كلیچدار ئۆغلۆ راگەیاند.

هەدەپە كە نوێنەرایەتی مافەكانی كورد لە توركیا دەكات، راپرسیە جۆراوجۆرەكان ئاماژە بەوە دەكەن هەدەپە رێژەی دەنگەكانی لە نێوان (9 بۆ 11%).
نزیكبوونەوەی كلیچدار ئۆغلۆ لە هەدەپە كە بە پاڵپشتی پارتی كرێكاران تۆمەتبار دەكرێت، لە ناوەخۆی ئی پارت كاردانەوەی لێكەوتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەندێك لە سەركردەكانی هەدەپە باسیان لە ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان ، دامەزرێنەری پارتی كرێكارانی كوردستان كرد، كە لە (1999) دەستگیركراوە.

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەدەپە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ بەڵێنی دا پرسی كورد لە رێگەی پەرلەمانەوە چارەسەر بكات و جێبەجێكردنی سیستەمی قەیوم كە بەسەر شارەوانییەكان سەپێندراوە هەڵگرێت، هەروەها راگەیاندنەكانی توركیا باس لەوە دەكەن، هەدەپە خواستی ئەوەی هەیە وەزارەتی رۆشنبیری و ژینگەیان پێبدرێت. 

ئەو كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئی پارت لەسەر رەزامەندی لەسەر كاندیدكردنی كلیچدار ئۆغلۆ بۆ سەركایەتی كردوویەتی، ئۆكرای ئایدن و یافوز ئاگری علی ئۆغلۆ، كە دوو جەمسەری سەرەكی ئەو پارتەن بەشداریان نەكردووە، یافوز بە راشكاوانە كاندیدكردنی كلیچداری رەتكردۆتەوە.

دەستلەكاركێشانەوەكان لە ئی پارت

ئەمین بازاڕچی، رۆژنامەنووس رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو جارێكی تر ئەندامانی ئیتر بەكۆمەڵ لە ناوچە جۆراوجۆرەكان دەست لەكار دەكێشنەوە.
ئەمڕۆش یافوز ئۆغلۆ، ئەندامی باڵای ئی پارت لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی لەسەر رەزامەندی بە كاندیكردنی كلیچدار ئۆغلۆ رەخنەی لە پارتەكەی گرت.

بۆسەیەك بۆ ئی پارت

یافوز ئاگری لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، ئەوان نیگەرانن لەو بۆسەی بۆ پارتەكەیان داندراوەتەوە، بەهۆی ئەو دڵەڕاوكێیەی لە شكستیان لە هەڵبژاردنەكان رووبەڕووی دەبنەوە، گوتیشی، ئێمە دژ بە كاندیدكردنی كلیچدار ئۆغلۆ نین، بەڵكو دژ بە خۆسەپاندنینە.

هۆكاری نیگەرانییەكانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، جەهەپە لەگەڵ جوداخوازەكان چۆتە گفتوگۆ لەسەر پۆستەكانی وڵات، ئێمە نیگەرانین لەوەی تەڵەیان بۆ لەسەر ئەو مێزە داناینەوە، كە ئێمە دامانمەزراند.

ئەو بەرپرسەی ئی پارت جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە پێویست بوو لەسەرمان گفتوگۆ لەسەر هاوپەیمانییەك بكەین بۆ كۆتاییهێنان بەو پێشبڕكێی هەڵبژاردنە كە رێژەكەی لە (60%) بەرانبەر (40%) یاخود (70%) بەرانبەر (30%) بێت، لە سایەی ئەم هەموو هەڵە و هۆشدارییەمان بۆ هەموو كاندیدەكان لەوانەش كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، پێویستە ئامانجەكە رێژەی لە (50%) تێنەپەڕێنێت، لەگەڕ نەبوونی رێگری لە بەكارهێنانی هەموو رێگەیە بۆ سەركەوتن.

سەبارەت بە ئامانجی شەش پارتەكەش گوتی، لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای سیستەمی پەرلەمانی بەهێز دامەزرابوو، بەڵام دواتر نموونەی كەمال كلیچدار ئۆغلۆی بەهێز پێشكەش كرا، بەو پێیەی هیوایەكە بۆ وڵات. 
سەبارەت بە نەبوونی كاندید لەلایەن هەدەپەوە ئەو بەرپرسەی ئی پات گوتی، ئێمە لە سایەی تیرۆر هاوكێشەیەك نابین، تەنانەت ئەگەر یەك دەنگ بمێنێت بۆ سەركەوتن لەو هەڵبژاردنە ئەو دەنگە پاڵپشتی بكوژانی منداڵەكانمانە، ئەوە شكستە بۆ ئێمە زۆر سەربەزانەترە.
لەدوای ئەو لێدوانانەی ئاگری عەلی ئۆغلۆ، گەنجانی هەدەپە لە تویتەر بە توندی هێرشیان كردەوە سەری.

گۆرسیل تەكین، بەرپرسی باڵا لە جەهەپە كە پێشتر باسی لە پێدانی وەزارەت لە حكومەتی ئۆپۆزسیۆن بە هەدەپە كردبوو ، كە ئەوەش بووە دروستبوونی مشتومڕ، رایگەیاند، ئەگەر هەدەپە كاندیدی پێشكەش بكات، یاخود نەكات ئەوە تاوانێك بۆ ئەوان، ئی پارت چی دەوێت؟. 
سیڤیلای یەڵمان، رۆژنامەنووسی تورك رایگەیاند، ئاگری تاوانی حزبی ئەنجام داوە، چونكە نابێت لەو قۆناغە بەو جۆرە مامەڵە بكات، چونكە ئەو قسانەی ئاگاری ئۆغلۆ ئازاری پارتەكەیی و مێزە شەش كەسییەكەی داوە.

سەرەڕای ئەوەی لەدوای رەخنەی میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی ئی پارت، دواتر بە رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و مەنسوور یاڤاش سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە، ئاماژە بەوە دەكرێت بەهۆی رەخنەكانی ئی پارت لەسەر كاندیدكردنی كلیچدار ئۆغلۆ،  پارتەكە لە قەیرانێكی توند رووبەڕووی ئەو شەش پارتە بۆتەوە.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین