سوودانی ئەنجامی گفتوگۆكانی سەردانەكەی هەولێر ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا گفتوگۆكانی سەردانەكەی هەولێری بە بەرهەمدار وەسف دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە ئارەزوویەكی جددی لەلایەن هەولێرەوە هەیە بۆ كاری هاوبەش.

شەوی رابردوو 14ی ئاداری 2023 دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەركردەكانی هەرێمی كوردستان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا وەسفی ئەنجامی سەردانەكەی هەولێر دەكات و  دەڵێ‌، "گفتوگۆیەكی بەرهەمدار و بونیادنەرانەمان لە هەولێر ئەنجامدا لەگەڵ هەر یەكە لە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك حكومەتی هەرێمی كوردستان".

سوودانی لە بەشێكی تری تویتەكەی دەڵێ‌، "پێشوازییەكی ئەرێنیمان بینی بۆ هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت، هەروەها تێبینیمان كرد كە ئارەزوویەكی جددی هەیە بۆ كاری پێكەوەیی بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلە ئازیزەكەمان هەر شوێنێك بن".

دوێنێ‌ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ هەر یەكە لە سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین