ئاوات جەناب نوورى: 400 ملیار دینارەکە بۆ مووچە هاتووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیرى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، هەرێم و بەغدا "بۆ چارەسەری کێشەکان لە ئاستیکی پێشکەوتودایە."

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئادار/2023) ئاوات جەناب نوورى، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەدواى کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "لێکتێگەیشتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لە ئاستێکی پێشکەوتودایەو ڕێکەوتن لە سەر پشکی هەرێم بەڕێژەی لە ١٢،٦٧% کراوە تا کاتی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە بڕیارە لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت دواتر لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییە مامەڵە لەگەڵ پشکی هەرێم دەکرێت.

وەزیرى دارایى و ئابووری ئاماژەى بەوەشکرد، هیوادارین  پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق "بەزوویی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

سەبارەت بە (400) ملیارەکە گوتیشى، "400 ملیار دینارەکە بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و دڵنیایشیدا کە مووچەی مانگی ئازار لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین