ئێزدییەكان داوای پێنج كورسی كۆتا دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شەریف سلێمان پەرلەمانتاری ئێزدی لە عێراق و سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە پەرلەمان، داوا دەكات چوار كورسی تر بۆ كۆتای ئێزدییەكان زیاد بكرێت و دەشڵێ‌، "ئەو یاسایەی هەڵبژاردن كە لە هەمواركردنەوەیە ژمارەی كۆتا زیاد دەكات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆی ئاداری 2023 شەریف سلێمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە بەغدا بەڕێوەچوو داوای كرد هەموو لایەنەكان رەزامەندی بدەن، بۆ ئەوەی كۆتای ئێزدییەكان لە پەرلەمان زیاتر بكرێت و پێیوابوو تاكە كورسییەكی كۆتا بۆ ئێزدییەكان لە پەرلەمان نادادپەروەرییە و گوتیشی، "ژمارەی ئێزدییەكان لە دهۆك و مووسڵ لە 600 هەزار كەس زیاترە".

شەریف سلێمان روونی كردەوە كە چوار كورسی كۆتای ئێزدی بۆ مووسڵ زیاتر بكرێت و بۆ دهۆكیش كورسییەك. دووپاتیشی كردەوە كە ئەو یاسایەی هەڵبژاردن كە ئێستا لە پەرلەمان و لە سەروبەندی هەمواركردنەوەیە، كورسی كۆتای پێكهاتەكان زیاد دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین