ئۆكراينا هۆشدارى لە كەوتنى شارى باخموت دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا هۆشدارى لە كەوتنى شارى باخموت دەدات، كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (نۆى/ ئادار/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە سەرۆكى ئۆكراينا رايگەياند، رووسيا پێويستى بە سەركەوتنێكە، ئەگەر بە وێرانكاردنى شارى باخموت و كوشتنى هەموو خەڵكە سيڤليەكەشى بێت.

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، ئەگەر شارى باخموت بكەوێت رووسيا دەتوانێت بەو رێگەيە بگات بە شارە گەورەكانى وەك دۆنيتسكى وەك كراماتۆرس سلۆڤيانسك.

لە لايەكى ترەوە هاوپەيمانى ناتۆ هۆشدارى لە كەوتنى شارى باخموت دەدات، كە ئەگەر هەيە لە چەند رۆژى داهاتوو لەسەر دەستى هێزەكانى رووسيا بكەوێت. 

سەرەڕاى مەترسى كەوتنى باخمۆت، كۆمپانياى وەبەرهێنانى وزەى ئەتۆمى ئۆكراينا چالاكييەكانى لە وێستگەى ئەتۆمى زاپۆریژیا وەستاند.

 لە مانگى ئابى ساڵی رابردوو یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری هاوپەیمانی ناتۆ رايگەياند، دەستبەسەرداگرتنی وێستگەی ئەتۆمی لە ئۆكراینا، مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەو وێستگەیە دروست دەكات و مەترسیەكانی روودانی ئەتۆمی زیاتر دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین