رێككهوتنى چین و ئێران..بێ ژمارهیه و یان ژمارهكانى شاردراونهتهوه؟
ئامادهكردنى، نوچهنێت
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "بی بی سی"، بەرپرسانی ئێران وتیان ئەو بەڵگەیە بوارەکانی "سیاسیی، ستراتیژی و ئابووری" لە خۆ دەگرێ بەڵام وردەکارییەکانیان ئاشکرا نەکرد.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە بەڵگەی هاوکاریی وتوویەتی کە "ئەو بەڵگەیە نەخشە ڕێگایەکە بۆ هاوکارییە هەمەلایەنەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و چین و بۆیە جارێ هیچ گرێبەستێکی تێدا نییە".
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ئەو بەڵگەیە "... هیچ ژمارەیهكى سەبارەت بە سەرمایەگوزاری یان سەرچاوە داراییەکان و بڕی پارە" تێدا نییە.
سەرەڕای ئەوە نیویۆرک تایمز نووسیویەتی بە پێی ئەو ڕێککەوتنە چین ڕازی بووە لە ٢٥ ساڵی داهاتوودا لە بەرانبەر وەرگرتنی نەوتی ئێران بڕی ٤٠٠ ملیار دۆلار لەو وڵاتەدا وهبهرهێنان بکات.
نیویۆرک تایمز نووسیویەتی، "ئەو ڕەشنووسە وردەکارییەکانی ٤٠٠ ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری چین لە دەیان بوار و لەوانە بانکداری، پەیوەندییەکان، بەندەرەکان، ڕێگای ئاسنین، چاودێری تەندرووستی و تەکنۆلۆژیای زانیاریی لە ٢٥ ساڵی داهاتووی تێدا ڕوون کراوەتەوە. لە بەرانبەردا چین بە شێوەی بەردەوام (و بە وتەی بەرپرسێکی ئێرانی و بازرگانێکی نەوت) بە داشکانێکی زۆر لە نرخدا نەوتی ئێران وەردەگرێت".
پترۆلیوم ئیکۆنۆمیست کە گۆڤارێکی شیکاریی تایبەت بە بواری وزەیە، ڕاپۆرتێکی هاوشێوەی بڵاو کردووەتەوە.
هەروەها ڕەشنووسی ئەو بەڵگەی هاوکارییە داوا لە هەر دوو وڵات دەکات هاوکارییەکانیان لە بواری سەربازیی و لەوانە ڕاهێنان و مانۆڕی هاوبەش، هاوکاری هاوبەش لە بواری لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بە چەک و کەلوپەلی سەربازیی و هاوبەشکردنی زانیارییەکان لە بواری ئاسایشدا پەرە پێ بدەن".
بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئامادەبوونی بەڵگەی هاوکاری درێژخایەن لە نێوان ئێران و چین سەرەتاکانی هاوینی ساڵی پار بڵاو بووەوە و ڕەخنەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
رێككهوتنهكه هیچ ژمارەیهكى سەبارەت بە سەرمایە یان سەرچاوە داراییەکان و بڕی پارە تێدا نییە.
ڕەخنەگران ئەو بەڵگەیە لەگەڵ هەندێ گرێبەست و لەوانە گرێبەستی "تورکمانچا" بەراورد دەکەن و نیگەرانی ئەوەن کە ئێران بە هۆی گوشاری گەمارۆکان بە شێوەیەکی زێدەڕۆیانە ئیمتیاز بە چین بدات.
سەرەتاکانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠، مەحمود ئەحمەدینژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، سەبارەت بە گرێبەستێکی ٢٥ ساڵەی "نهێنی" و "شاراوە لە چاوی گەلی ئێران" لەگەڵ وڵاتێکی دەرەکی هۆشداری دا و وتی "گەلی ئێران دان بەو گرێبەستەدا نانێت".
هەروەها کاتێ وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند ئەو ڕێککەوتنە "هیچ بابەتێکی نهێنی" تێدا نییە چەند نوێنەرێک گاڵتەیان پێ کرد. زەریف وتی "کاتێ دوایین نوسخەی ئەو ڕێککەوتنە ئامادە کرا" وردەکارییەکانی بڵاو دەکرێنەوە. سەرەڕای ئەوە حکومەتی ئێران هێشتا ئەو بەڵێنەی خۆی جێبەجێ نەکردووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە سەعید خەتیب زادە ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئادار بڵاوی کردەوە نووسراوە: "لەو بەڵگەیەدا، باس لە ڕادەستکردنی هیچ ناوچە یان سوودوەرگرتنی تاکلایەنە نەکراوە و بۆیە هیچ مافێکی تاکلایەنە بۆ هیچ کەس لەبەرچاو نەگیراوە".
گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە پێنج ساڵ پێش ئێستا دەستیان پێکردبوو.
چین هاوبەشی سەرەکی بازرگانی ئێرانە و تا پێش داسەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی تاران لە ساڵی ٢٠١٨، یەکێک بوو لە گەورەترین کڕیارانی نەوتی ئەو وڵاتە.
ئەو ڕێککەوتنە یەکەم جار لە لایەن شی جین پینگ سەرۆکی چین لە ساڵی ٢٠١٦ لە میانەی سەفەرێکدا بۆ تاران بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێشنیاز کرا. لەو کاتەدا شی و ڕۆحانی ڕێککەوتن لەسەر داڕشتنی نەخشە ڕێگایەک بۆ "سەرمایەگوزاری دوو لایەنە لە بواری گواستنەوە، بەندەرەکان، پیشەسازیی و خزمەتگوزارییەکان".
شی جین پینگ لە سەردەمی سەرۆکایەتی خۆیدا "دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگا"ی پێشخست کە پلانێکە بۆ دابینکردنی دارایی پرۆژە ژێرخانەییەکان و پەرەپێدان بە نفوزی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیشدا ئاماژە کراوە کە ئەو بەڵگەیە بەشێکە لە دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگای چین.
وەزیری دەرەوەی چین کە بە بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تاران سەفەری کردبوو، بەیانی شەممە سەرەتا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ئایەتۆڵا خامنەیی ڕابەری ئێران دیداری کرد.
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بەرپرسی فەرمی هاوئاهەنگییەکانی ئەو بەڵگەیە ناسراوە بەڵام ڕاگەیەندرا کە عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاریی عهلى خامنەیی و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە گفتوگۆکان سەبارەت بەو بەڵگەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئێران "ایرنا" لە میانەی دیداری وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ لاریجانی هەر دوو لایەن "جەختیان کردووە لەسەر پەرەپێدان بە پەیوەندییە هەمەلایەنەکان لەسەر بنەمای بەشداریی هەمەلایەنەی ستراتیژیک".
نیویۆرك تایمز: چین 25 ساڵ نهوتى ئێران دهبات
له بهرانبهر به 40 ملیار وهبهرهێنان لهم وڵاته دهكات
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڵگەی هاوکاریی ئێران و چینی وەک "شانازی و لە قازانجی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو وڵات" وەسف کرد.
بەرپرسانی ئێران بەردەوام بەرگرییان لەو بەڵگەیە کردووە کە ڕەخنەی زۆریشی لێ گیراوە.
وەزیری دەرەوەی چین پێشتر سەردانی سعوودیه و تورکیای کردبوو و بڕیارە دوای ئێران بۆ وڵاتانی ئیمارات، بەحرەین و عومان سەفەر بکات. وانگ وتویەتی ئەو ناوچەیە لە قۆناغێکی گرنگی تێپەڕیندایە و چین دەتوانێ یارمەتی چارەسەرکردنی ناکۆکییە بێ کۆتاییەکان بدات.
دوا بهدواى بڵاوبوونهوهى راپۆرتى بى بى سى لهسهر رێككهوتنهكهى چین و ئێران، وهزارهتى دهرهوهى چین ههڵوێستى خۆى لهسهر رێككهوتنهكه بڵاوكردووهتهوه
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە پێکهێنانی هاوبەشیی ستراتیژیی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران و ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی هاوکاریی درێژخایەن لەگەڵ ئەو وڵاتە، لە ئاکاوەنتی تویتەری خۆیدا چەند تویتی بڵاو کردەوە.
بە پێی هەواڵێکی "سپۆتنیک"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەردا نووسی: " لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا چین و ئێران ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە پێکهێنانی هاوبەشیی ستراتیژیکیی هەمەلایەنە دەرکرد و ڕێککەوتن کە هەوڵی هاوکاریی هەمەلایەنە بدەن. دوای هەوڵی هاوبەشی هەر دوو وڵات، بەرنامەی هاوکاری هەمەلایەنەی چین و ئێران لە ٢٧ی ئاداردا ئیمزا کرا".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەوە یارمەتی هەر دوو لا دەدات بۆ ئەوەی لە هاوکارییەکان لە بواری ئابووری، کولتوری و بوارەکانی تر کەڵک وەربگرن و ئاراستەی هاوکارییە درێژخایەنەکان دیاری بکەن، بۆیە هاوبەشیی ستراتیژیکیی هەمەلایەنە لە قازانجی بەرژوەندییەکانی گەلانی ئێران و چینە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین ڕۆژی ڕابردوو لە تاران بەڵگەی هاوکاری ٢٥ ساڵەی ئێران و چینیان ئیمزا کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment