كلیچدار ئۆغلۆ بۆ كاندیدی سەرۆك كۆمار دیاری كرا تورکیە

نوچەنێت

شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی توركیا كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)یان وەك كاندیدی سەرۆكایەتی دیاری كرد، لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتیش دەستیان بە بانگەشە دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشی/ ئادار/ 2023) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی حكومەتی توركیا سەرۆكی جەهەپەیان وەك كاندیدی سەرۆكایەتی بۆ كێبڕكێ لەگەڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان دیاری كرد، كە بڕیارە لە (14)ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی بەڕێوە بچێت.

میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی ئی پارت، دوای كشانەوەی ئەمڕۆ جارێكی تر گەڕایەوە نێو هاوپەیمانی شەش پارتەكە، ئەوەش بە مەرجی ئەوەی ئەگەر لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و مەنسوور یاڤاش، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران بەشداربن.

گەڕانەوەی سەرۆكی ئی پارت بۆ پڕكردنەوەی ئەو درزەیە كە لێنوان گەورەترین هاوپەیمانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان دروست بوو، ئەوەش لەكاتێدایە هێشتا ناكۆكییەكانی نێوان ئەو پارتانە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان بەردەوامە.

بڕیاریشە ئەگەر كلیچدار ئەو پۆستەی بردەوە، هەردوو سەرۆك شارەوانی بكرێن بە جێگری كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، ئەگەر لە هەڵبژاردنەكان پۆستی سەرۆك كۆماری بەدەستهێنا.

لەدوای راگەیاندنی كلیچدار ئۆغلۆ لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن هەڵمەتی پێشوازیان لە ئەكشنار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستی پێكرد، لەبەردەم بارەگای پارتی سعادەت كۆبوونەوە و چاوەڕوانی راگەیاندنی فەرمی ركابەری ئەردۆغان دەكەن.

لەبەرانبەردا لایەنگرانی هاوپەیمانی گەل كە لەنێوان ئاكپارتی و پارتی نەتەوە پەرست لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، سەركەوتن پشكی ئەردۆغان، ئەو پێیەی كە ئۆپۆزسیۆن هیچ بیر و ئامانجێكی هاوبەشی روونیان نییە.

لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی توركیا یەكەم كۆبوونەوەیان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەكی نوێ كرد، لەدوای زیاتر لە (12) كۆبوونەوە ئەمڕۆ كاندیدی خۆیان یەكلاكردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین