میراڵ ئەكشنار بە مەرج دەگەڕێتەوە ریزەكانی ئۆپۆزسیۆن
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (شەشی/ ئادار/ 2023) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە كۆرشاد زۆرلۆ، گوتەبێژی ئی پارت رایگەیاند، گەڕانەوەی میراڵ ئەكشنار دوای جێبەجێكردنی داواكاریەكەی بوو، كە داوای كردووە ئەگەر كلچدار ئۆغڵۆ سەركەوت، هەریەك لە مەنسوور یاڤاش و ئیمامئۆغلۆ بكرێن بە جێگری.
لە كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەمەی رابردوو، سەرۆكی ئی پارت هەوڵی دا پارتەكانی تر رازی بكات بۆ ئەوەی لەبری كلیچدار كەسێكی تر كاندید بێت، بەڵام لە هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبوو، دواتر دەرچوونی پارتەكەی لە مێزە شەش كەسیەكە راگەیاند.
دەرچوونی میراڵ ئەكشنار زەبرێكی كوشندەبوو لەو شەش پارتە ئۆپۆزیۆنە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئێستای توركیا بەوە تۆمەتباری كردن كە ئەوانە نوێنەرایەتی خواستی گەل ناكەن.
سەبارەت بە هۆكاری گەڕانەوەی ئەكشنار، راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن سەرۆك شارەوانییەكانی ئەنقەرە و ئیستەنبۆڵ سەردانی سەرۆكی ئی پارتەیان كردەوە گفتوگۆیان لەگەڵ كردووە و داوای گەڕانەوەیان كردووە، لەلایەكی تریشەوە سەركردەی پارتە لە چەند رۆژی رابردوو لە رێگەی تەلەفۆن لە پەیوەندی دابوونە بۆ گەڕانەوەی كۆبوونەوەكان كە بڕیارە لە بارەگای پارتی سعادەت بكرێت.
ئەو هەڵوێستە نوێیە بەتەواوی پێچەوانەیە لەگەڵ هەڵوێستی كشانەوەی كە بە نوێنەرایەتی نەكردنی جەماوەر تۆمەتباری كردن و بە دادنووس ناوی بردن تەنیا رەزامەندی لەسەر بڕیاری ئەوانەی تر دەردەبڕن.
لەدوای كشانەوەی پارتەكانی تر هەوڵیان دەدات ئەو هەنگاوەی كەشنار بەكەم بگرن، لە یەكەم لێدوانیش كەمال كلیچدار ئۆغلۆ رایگەیاند، "لەهیچ مەترسن هەموو بەردەكان جێگەی خۆیان دەگرن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment