زیاتر لە (139) ملیار دینار بەسەر جوووتیارانى هەرێم دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕى (139) ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانى (2015) گەنمى جووتیارانى هەرێم دابەشدەکرێ. ئاماژەى بەوەشکرد، هەفتەى داهاتوو چەکى گەنمى جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى دابەشدەکرێ.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/شوبات/2023) كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چەکى پارەى شایستە داراییەکانى گەنجى جووتیارانى هەرێم بۆ ساڵى (2015) دەستپێدەکات، هەفتەى داهاتووش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی چه‌كى پارەى  (2016) جووتیاران ده‌كرێت.

بەپێى وتەى وەزیرى بازرگانی، دواى تەواوبوونى رێکارە ئیدارییەکان، هەر لەم هه‌فته‌یه‌ پرۆسەى دابەشکردنى چەکى چەکى پارەى جووتیارانى پارێزگاى سلێمانى دەستپێدەکات.

هەروەها نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان وردەکارى چەکى پارەى گەنمى جووتیارانى خستەڕوو و گوتى، بڕی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ (2015)، (139) ملیـار و (787) ملیۆن دینارە، پارەی گەنمی جووتیاران بۆ (2015) لە سنووری پارێزگای هەولێر (60) ملیار و (569) ملیۆن و (748) هەزار دینارە، لە سلێمانی (44) ملیار و (129) ملیۆن و (404) هەزار دینار و لە دهۆكیش (34) ملیار و (987) ملیۆن و (911) هەزار دیناره‌. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین