قه‌رزى ده‌ره‌وه‌ى عێراق 20 ملیار دۆلاره
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/ شوبات/ 2023 موزهیر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نيوز باس له‌وه ده‌كات قه‌رزى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ته‌نیا 20 ملیار دۆلار ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش به نزیكه‌یى حه‌وت تا هه‌شت ساڵى تر ده‌درێته‌وه.
راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق ده‌ڵێ، "قه‌رزه‌كانى عێراق كه بۆ نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه له یانه‌ى پاریس، به چه‌ندان ژماره‌ى جیاواز له‌نێوان 128 تا 148 ملیار دۆلار ده‌خرانه‌ڕوو، كه ئه‌مه ژماره‌یه‌كى سه‌ره‌تایییه و هه‌ندێك له وڵاتان سوودیان خستووه‌ته‌سه‌ر و له بنه‌ڕه‌تدا بوونى نییه".
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح روونى ده‌كاته‌وه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراق یانه‌ى پاریس 80% قه‌رزه‌كانى كه‌مكردووه‌ته‌وه و بۆیه به‌و قه‌رزانه‌ى دواتریش كراون، ئه‌وا ته‌نیا نزیكه‌ى 20 ملیار دۆلار ده‌بێت. یانه‌ى پاریس وه‌ك رێكخراوێكى گه‌وره‌ى دارایى كار ده‌كات 19 وڵات تێیدا ئه‌ندامن، بایه‌خ به رێكخستنى قه‌رز و كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌رزى وڵاتان ده‌دات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment