مه‌ترسى چه‌كى رووسى ده‌گاته‌ عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئه‌لمونیتۆر له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، به‌م نزیكانه‌ چه‌كى رووسی ده‌گاته‌ ئێران، ئه‌مه‌یش مه‌ترسى بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/ شوبات /2023 ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیتۆر له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا زانیارى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، مۆسكۆ فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى جۆرى سیخۆى 35 به‌ ئێران ده‌دات، سه‌ره‌ڕاى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ئێس 400، ئه‌مه‌یش هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى، عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌خاته‌ بازنه‌ى مه‌ترسییه‌وه‌".

به‌رپرسێكى ئه‌مریكى له‌ فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داوه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌، پێشبینى ده‌كرێت له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا ئه‌و چه‌كانه‌ى رووسیا بگه‌نه‌ ئێران. هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق و سعوودیه‌ و قه‌ته‌ڕ و چه‌ندان وڵاتى تر هه‌ن، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى میلیشیاكانى عێراق سه‌ربه‌ ئێرانن، ئه‌مریكا هه‌میشه‌ پێشبینى ده‌كات له‌ عێراق به‌رژوه‌ندییه‌كانى بكه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین