بەهۆی بوومەلەرزەكان رێژەی هەڵاوسان لە توركیا لەسەرووی (40%) دەمێنێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەی لێدوانی شارەزایانی ئابووری بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی توركیا رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە لە سەرووی لە (40%) دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (24/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بەرپرسێكی حكومی و چەند شارەزایەكی ئابووری رایانگەیاندووە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی توركیا رێژی هەڵاوسان لەسەرووی لە (40%) دەمێنێتەوە، ئەوەش پێویست دەكات بوودجەی حكومەت زیاد بكرێت.

بەگوێرەی لێدوانی ئەو شارەزایانە زیانە ئابووییەكانی ئەو بوومەلەرزە زیاتر لە (50) ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها بۆتە هۆكاری ئەوەی پێداویستییە سەرەكییەكان و خزمەتگوزارییەكان و نرخی خواردەمەنی و نیشتەجێبوون بەزرتر بێتەوە، ئەوەش وادەكات كاریگەری لەسەر رێژەی هەڵاوسان هەبێت، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوو زیاتر بەرزبێتەوە.

لە لایەكی تریشەوە ئەو بوومەلەرزە بۆتە ئالەنگەری لەبەردەم لیرەی توركی، بەگوێرەی داتاكانی بانكی ناوەندی لەسەرەتای ئەوبوومەلەرزەوە یەدەگی توركیا حەوت ملیار دۆلار دابەزیووە، چاوەڕان دەكرێت دەسەڵاتدارانی توركیا سنوورێك خواستی دراوی بییانی دابنێنن.

لە تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو رێژەی هەڵاوسان گەیشتە (85%) ئەوەش بەرزترین رێژە بوو لە (24) ساڵی رابردوو، لەمانگی رابردوو ئەو رێژەیە بۆ لە (58%) دابەزی، چاوەڕوان دەكرا ئەو رێژەیە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بگاتە (35 بۆ 40%) بەڵام بەهۆی ئەو بوومەلەرزانە چاوەڕوان دەكرێت ئەو رێژەیە بگاتە لە (42 بۆ 46%).

سەبارەت بە رێژەی ئێستای هەڵاوسان بەرپرسێكی حكومەتی توركیا رایگەیاندووە، بەهۆی كاریگەرییەكانی ئەو بوومەلەرزە رێژەی هەڵاوسان لە (40-50%).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین