كازمى به‌ نهێنى سه‌ردانى ئێرانى كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق سه‌ردانى ئێرانى كردووه‌ و رۆژێك دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌مير عه‌بدولاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراقى كردووه‌، ئه‌مه‌یش له‌ ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كانى عێراق گومانى دروستكردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/ شوبات/2023 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه‌ كردووه‌، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق سه‌ردانى تارانى كردووه‌ و وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دواى رۆژێك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراقى كردووه‌، ئه‌مه‌یش گومانى دروست كردووه‌ و به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌كه‌ چه‌ندان لێكدانه‌وه‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى كراوه‌، به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت سه‌ردانه‌كه‌ به‌ نهێنى بووه‌ و میدیا عێراقى و ئێرانییه‌كان دواتر پێیانزانیوه‌.

 یه‌كێك له‌ لێكدانه‌وه‌كان پێیوایه‌ ئێران ده‌یه‌وێ پشت به‌ كازمى ببه‌ستێ، بۆ به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. كه‌چى بۆچوونێكى تر پێیوایه‌ كازمى ده‌یه‌وێ ئێران له‌ دۆسیه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ناوى ده‌ربهێنێ، چونكه‌ له‌لایه‌ن ئێران و هاوپه‌یمانانى كازمى به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌ دۆسیه‌كه‌ تێوه‌گلاوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین