به‌ڵگه‌كانى به‌ریتانیا زانیارى نوێ له‌باره‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر عێراق ده‌خه‌نه‌ڕوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى نهێنى به‌ریتانى ده‌ریده‌خه‌ن حكومه‌تى تۆنى بلێر له‌ ساڵى 2003 دڵنیا بووه‌ عێراق چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى نه‌بووه‌، كه‌چى به‌شدارى هێرشكردنه‌ سه‌ر عێراقیشى كردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/شوبات/2023 ماڵپه‌ڕى سى ئێن ئێن و رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تى به‌ریتانیا دڵنیابووه‌ له‌وه‌ى عێراق چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى نه‌بووه‌، كه‌چى به‌شدار بووه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر عێراق.

حكومه‌تى به‌ریتانیا دواى 20 ساڵ له‌ داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكا وبه‌ریتانیاوه‌، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن حكومه‌تى به‌ریتانیا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ى عێراق تواناى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و مووشه‌كى دوورمه‌وداى نه‌بووه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌یشدا حكومه‌ته‌كه‌ بڕیارى داوه‌ له‌ پاڵ ئه‌مریكا شه‌ڕه‌كه‌ بكات.

ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ ئادارى 2003 جه‌نگیان له‌ دژى عێراق هه‌ڵگیرساند و دواجاریش له‌ نۆى نیسانى هه‌مان ساڵ رژێمى سیاسى له‌ عێراق رووخا و ئه‌مریكا پرۆسه‌كه‌ى به‌ "داگیركردن" ناونا. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى بیسته‌مین ساڵیادى ئه‌و هێرشه‌ رۆژنامه‌ و ناوه‌نده‌ به‌ریتانیییه‌كان ره‌خنه‌ له‌ به‌شداربوونه‌كه‌ ده‌گرن و ته‌نانه‌ت له‌ 15ى ئه‌م مانگه‌ رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانی نووسیبووى شه‌ڕى عێراق سیاسه‌تى به‌ریتانیاى تووشى شكست كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین