په‌رله‌مان واده‌ى وه‌رگرتنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ دیارى ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موحسین مه‌ندلاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه‌ یاساى گشتى بودجه‌ بۆ ساڵى 2023 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/ شوبات/2023 رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، موحسین مه‌ندلاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت و ئه‌م زانیارییه‌شى له‌ میانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌نجامى داوه‌.

په‌رله‌مانتارانى تریش بۆ مه‌دا قسه‌یان كردووه‌ و باسیان له‌وه‌ كردووه‌، كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش رایگه‌یاندووه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌ن قه‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵ 210 تا 215 ترلیۆن دینار ده‌بیت كه‌ به‌ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار ده‌كاته‌ 130 تا 140 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین