فوئاد حوسێن: ئه‌مریكا هیچ مه‌رجێكى به‌سه‌رمان نه‌سه‌پاندووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، باسى ئه‌نجامى سه‌ردانى شاندى عێراقى بۆ ئه‌مریكا كرد و گوتى، "به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار جێگیر ده‌بێت و ئه‌مریكایش هیچ مه‌رجێكى بۆ سه‌ر عێراق نییه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20 /شوبات/2023 فوئاد حوسێن له‌ به‌غدا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامى سه‌ردانى شاندى عێراقى بۆ ئه‌مریكا خسته‌ڕوو، كه‌ خۆى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد و له‌ كۆنگره‌كه‌دا باسى چه‌ندان ته‌وه‌رى كرد، كه‌ یه‌كێكیان په‌یوه‌ندى به‌ به‌هاى دۆلار به‌ دینار هه‌بوو.

فوئاد حوسێن گوتى، "دراوى عێراق بۆ زۆر هۆكارى سیاسى و ئابوورى به‌هێزه‌، یه‌ده‌گى عێراق 100 ملیار دۆلار، ته‌نگژه‌ى دۆلاریش په‌یوه‌ندى به‌ سیسته‌مى پاره‌داركردنى ئه‌لیكترۆنى نییه‌".

فوئاد حوسێن دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار جێگیر ده‌بێت كێشه‌كه‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ كاته‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌مریكا هیچ مه‌رجێكى بۆ ئێمه‌ دانه‌ناوه‌". پێشتر فوئاد حوسێن سه‌ردانى ئه‌مریكاى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا تاوتوێى كێشه‌ى دۆلار و چه‌ندان بابه‌تى سیاسى و ئابوورى بكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین