هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى مالیكى: به‌هۆى ناكۆكى به‌غدا و هه‌ولێر بودجه‌ى عێراق دواكه‌وتووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شه‌مه‌رى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئاشكراى ده‌كات ناكۆكییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ناسه‌قامگیرى به‌هاى دۆلار رێگرن له‌به‌رده‌م ره‌وانه‌كردنى بودجه‌ بۆ په‌رله‌مانى عێراق.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/ شوبات/2023 محه‌مه‌د شه‌مه‌رى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باس له‌ هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى ره‌وانه‌كردنى ره‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراقى بۆ ساڵی 2023 ، بۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ن.

یه‌كه‌م هۆكارى به‌گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌ و پێیوایه‌ تا ئه‌م ناكۆكییانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ناكرێت و هۆكاره‌كه‌ی تریش به‌ گوته‌ى ئه‌و ناسه‌قامگیرى به‌هاى دۆلارە به‌رانبه‌ر به‌ دینار و ده‌شڵێ، "هیچ كاتێكى دیاریكراو بۆ ره‌وانه‌ى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ نییه‌".

هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى به‌ڵێنى دا بوو به‌ زووترین كات پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ئاماده‌ بكات، به‌ڵام تا ئێستا بودجه‌ ره‌وانه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه‌، ساڵى رابردوویش 2022 به‌ هۆى ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ عێراق بێ بودجه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین