نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سەرکردەی نوێی قاعیدە لە ئێران هۆشداری دەدات ئێران

نوچەنێت

کۆمەڵێک لە شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە کردەوە نوێیەکانی قاعیدە، جەختیان لەوە کردەوە، کە دوای کوژرانی ئەیمەن ئەلزەواهیری لە کابول، سەیف ئەلعەدل، ئەفسەری ئاسایشی ئوسامە بن لادن، کە لە ئێران نیشتەجێیە بووەتە سەرکردەی نوێی تۆڕی قاعیدە.

شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیاندا، کە رۆژی دووشەممە ١٣ی فێبریوەری پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم رێکخراوەیان کرد، رایانگەیاندووە: وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گفتوگۆکانیاندا لە مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە سەیف ئەلعەدل، نەک هەر لە شوێنی ئەیمەن زەواهیری، وەک سەرکردەی نوێی قاعیدە بووە، بەڵکو هێشتا هەر لە ئێران نیشتەجێیە.

ئەیمەن ئەلزەواهیری.                                             و                                                      سیف ئەلعەدل

"سیف ئەلعەدل" کە ناوی «محمد سەلاحەدین عەبدولحەلیم زیدان» بە رەچەڵەک میسرییە و یەکێکە لە تاوانبارانی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ١١ی سێپتەمبەر، کە دوای ئەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠٠٢ هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان، بەرەو ئێران هەڵات.

حکومەتی ئەمریکا سەیف ئەلعەدل بە بەرپرسیار دەزانێت لە تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەکانی لە دارالسلامی پایتەختی تانزانیا و نایرۆبی پایتەختی کینیا، لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٩٨ و لەو کاتەوە بەدوایدا دەگەڕێت. لە هەمان کاتدا سەیف ئەلعەدل، یەکێک بوو لە راهێنەرانی ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ١١ی سێپتەمبەر لە ئەمریکا.

بەپێی راپۆرتی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مەترسییەکانی رێکخراوی قاعیدە لە ناوچە جەنگییەکان، لەوانەش لە ئەفریقا، بە ئاستێکی زۆر بەرزی دەزانن، هەرچەندە باس لەوە دەکەن، بوونی سەیف ئەلعەدل، لە ئێران، وەک حکومەتێکی شیعە، پرسی دینی و ئۆپەراسیۆن، بۆ ئەندامان و کادیرانی قاعیدە وروژێنراوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین