پۆلیسى سلێمانى بە تۆمەتى دزینى بووتڵى غاز نۆ کەسى دەستگیرکرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (13/شوبات/2023) پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوای تۆمارکردنى چەندین سکاڵاى هاوڵاتیان كە بووتڵی غازیان لێدزراوه، دواى لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، توانیویانە (9) تۆمەتبار ده‌ستگیر بکەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر ژماره‌یه‌كی زۆر بووتڵی غازدا.
ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە كه له‌هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌رچنارو كانی كورده‌و كانی سپیكه‌ی شاری سلێمانی بتڵی غازیان دزیوه، بۆیه داوا لەهاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دەكەین كە دزییان لێكراوە، سەردانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بكه‌ن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا."
ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م، أ، خ - م، ع، ك - م، م، ح - ر، ع - أ، ع، م - چ، ك، أ - ه، ص، ح - م، د، م - ز، ك، م) كه به‌ڕه‌گه‌زنامه كوردن، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment