وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و شاندى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ له‌یس شاهر بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆبووه‌وه‌ و وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێ باس له‌ كێشه‌كانى نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمى كوردستان له‌ دۆسیه‌ى نه‌وت و وزه‌دا كراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/شوبات/ 2023 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ به‌غدا شاندى هه‌رێمى كوردستان و بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵێك دیداره‌ كه‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت ئه‌نجامیان ده‌دات.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كردووه‌ و ته‌نیا گوتوویه‌تى، "وه‌زاره‌ت دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ به‌ڕێوه‌بردنى سامانى نیشتيمانى و گه‌شه‌پێدان و پێشخستن و پاراستنى به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و یاساكان".

دوێنێ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت، حكومه‌تى سوودانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دانانى یاساى نه‌وت و گاز بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین