لیستێكى ترى به‌رپرسانى عێراق بۆ سزادان به‌ ئه‌مریكا ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ لیستى سزادانى ئه‌مریكان رێگرن له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و عێراق له‌سه‌ر دۆلار، ده‌شڵێ، "لیستێكى ترى ناوى به‌رپرسانى عێراق به‌ ئه‌مریكا دراوه‌ كه‌ له‌ 50 ناو پێكهاتووه‌".

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى رۆژى 11ى شوباتى 2023 له‌ راپۆرتێك ئاشكراى كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ناو لیستى سزادراوه‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكان، هه‌ر ئه‌وان رێگرن له‌ به‌رده‌م رێككه‌وتنى عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسى دۆلار. ده‌شڵێ هه‌موو هه‌وڵێكى به‌رپرسانى عێراق بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا هاوینى داهاتوو ئه‌مریكا هه‌ندێك ئاسانكاریى بۆ دۆلار بكات.

سه‌باره‌ت به‌ سزادراوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌وانه‌ى له‌ لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكان ئێستا به‌رپرسیارێتیان له‌ حكومه‌تى نوێ هه‌یه‌، پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌نجامدانى پێشێلكاریى مافى مرۆڤ تۆمه‌تبار كراون، بۆیه‌ ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ دۆخێكى وه‌ها به‌ زه‌حمه‌ت ده‌زانێت.

له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ مه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌سایه‌تى و چالاكوانانى عێراقى له‌ ئه‌مریكا لیستى 50 ناوى تریان له‌ كۆى 240 به‌رپرسى سیاسى و به‌رپرسى میلیشیاكان به‌ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردنى ئه‌مریكایان داوه‌.

له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر ده‌یان به‌رپرسى عێراقى سه‌پاندووه‌، كه‌ دیارترینیان قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و فالح فه‌یاز سه‌رۆكى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیین.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین