ده‌ميرتاش گومان دەخاتە سەر ئامارەكانی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌ په‌يامێكدا رايگه‌ياند، راگه‌ياندنى ژماره‌ى مردووانى بوومه‌له‌رزه‌ى مه‌ڕه‌ش راست نییە، به‌داخه‌وه‌ ژماره‌ى مردووان وه‌ك ژماره‌ى په‌تاى كۆڤيد 19 درۆيه‌، تاوه‌كو ئێستا زياتر له (‌100) هه‌زار جه‌سته‌ى مردوو له‌ ژێر بينا ڕووخاوه‌كان ماون. له‌وانه‌يه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ده‌ستمانداون زياترله‌ (30) هه‌زارى تێپه‌راندووه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌(11/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌ئێستادا له‌ به‌نديخانه‌ى ئه‌ديرنه‌ به‌ندكراوه‌، له‌ په‌يامێكدا له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له سۆشيال ميديا سه‌باره‌ت به‌ ئامارى گيانله‌ده‌ستدانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش كه‌ (10) پارێزگاى توركيا و باكوورى كوردستانى گرته‌وه‌ رايگه‌ياند، ئه‌و ئامارانه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ناڕاسته‌، حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگريى له‌ تووره‌يى خه‌ڵك بكات قه‌باره‌ى ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ كوشنده‌يه‌ ده‌شارێته‌وه‌.

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌كۆتايدا ده‌بێت خه‌ڵك ده‌ست به‌ جووڵه‌ بكات بۆ هاوكارى لێقه‌وماوان، چونكه‌ حكومه‌ت ئه‌م هاوكارييه‌ى خه‌ڵكى دواخست، هيچ شوێنێك بۆ خه‌وتن نييه‌. 

ده‌ميرتاش گوتیشی، حكومه‌ت مێشك و ئه‌خلاقى له‌ده‌ستداوه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات زيانلێكه‌وتووان به‌ (10) هه‌زار تومەن قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م كاره‌ سوكايه‌تييه‌ به‌و كه‌سانه‌ی ئازار ده‌چێژن كه‌ چاوه‌ڕێى ده‌نگێكن له‌ كه‌سوكارييان له‌ ژێر داروبه‌ردووەكان.

سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوخه‌مى خۆى ده‌ربرى جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دڵنيام به‌ گۆرانكارييه‌كى زۆر گه‌وره‌ له‌ژێر ئه‌م داروبه‌رده‌ روخاوه‌ دێينه‌ده‌ر، له‌نێو ئه‌م خۆله‌مێشه‌ دووباره‌ له‌دايك ده‌بينه‌وه‌، ده‌بێت ده‌ستى هاوكارى بۆ هه‌موو ئه‌و برايانه‌مان درێژبكه‌ين نابێت هيچ كه‌س بمێنێت، زۆر سه‌خته‌ و زۆريش سه‌خت ده‌بێت به‌ڵام پێكه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین