سوودانى: له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نه‌وت رێككه‌وتوین
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نۆى شوباتى 2023 محه‌مه‌د شیاع سوودانى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت كردووه و له ته‌وه‌رێكدا باس له رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌ستمان به نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌ره‌تا به پاره‌داركردنى بودجه‌كانى پێشوو ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام به‌ر بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى كه‌وتین، بۆیه به‌ره‌و رێكارییه‌كى تر رۆیشتين له چوارچێوه‌ى یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئێستا ئێمه له‌سه‌روبه‌ندى ئاماده‌كردنى بودجه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و شایسته داراییه‌كان له بودجه به‌رێككه‌وتنێك گه‌یشتووین. دواى په‌سندكردنى بودجه به‌ره‌و دانانى یاساى نه‌وت و گاز ده‌چین، كه ئه‌مه‌یش گرنگترین شایسته ده‌بێت له دواى 2003وه".
سوودانى: له‌سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێم بووین
به‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى كه‌وتین!
به بڕواى سوودانى ئه‌مه‌یش یاسایه‌كه كه ته‌نیا هه‌رێم چاوه‌ڕوانى ناكات، به‌ڵكو ته‌واوى پارێزگاكانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ن.
سوودانى باس له‌وه ده‌كات دانانى یاساى نه‌وت و گاز ته‌نیا خواستێكى كوردى نییه، به‌ڵكو خواستێكى عێراقیشه و ده‌شڵێ، "به هۆى كێشه‌كانى نه‌وت، وا ده‌ركه‌وتووه كێشه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند ته‌نیا به نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئێمه به‌ره‌و ئه‌و سیناریۆیه ده‌چین، به‌شێكى له كێشه‌كانى تر له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵات و رێكارییه‌كانه، باوه‌ڕمان وایه به‌رپرسیارێتى نیشتیمانى هه‌موو هاووڵاتییان ده‌گرێته‌وه، جا له‌ناو هه‌رێم له هه‌ولێر و سلێمانى بێت، یانیش له ئه‌نبار و نه‌جه‌ف".
له به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باس له كێشه ئه‌منییه‌كانى سنوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه له‌م ماوه‌یه‌دا رووبه‌ڕووى حكومه‌ت بووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ى له‌سه‌ر سنوورى عێراق- ئێران و سنوورى عێراق-توركیا روویان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه، ئاراسته‌كه به‌ره‌و رێككه‌وتنێكى هاوبه‌شه له پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى ئه‌منى هاوبه‌ش كه هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگا فیدڕالییه‌كانیشى تێدا بێت له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ جێبه‌جێكردنى سێ ئه‌ركى: یه‌كه‌م: هێزه فه‌رمییه فیدڕاڵییه‌كان سنوور به ده‌سته‌وه بگرن. دووه‌م: داواكراوان به‌گوێره‌ى فه‌رمانه یاساییه‌كان راده‌ست بكرێنه‌وه. سێیه‌م رێگه‌نه‌درێت به هیچ لایه‌نێك سه‌ربازگه دا‌نێت و چه‌كى هه‌بێت".
له‌گه‌ڵ ئێران به به‌شداربوونى هه‌رێمى كوردستان
رێككه‌وتنێك واژۆ ده‌كه‌ین
سوودانى دووپاتى ده‌كاته‌وه بوونى په‌كه‌كه و حزبى دیمو‌كراتى ئێران له عێراق كۆنه به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك په‌نابه‌رن، سوودانى ده‌ڵێ، "به‌ڵى مه‌به‌ستم پارتى كرێكارانى كوردستان و حزبى دیمو‌كراتى ئێرانه، ئه‌مه بوونیان كۆنه، به‌ڵام به سیفه‌تى په‌نابه‌ر نه‌وه‌ك به سه‌ربازگه و چه‌ك و مه‌شقكردن، وه‌ك له هه‌ندێك كه‌ناڵ ده‌رده‌كه‌ون".
له‌كۆتایى قسه‌كانى له‌م ته‌وه‌ره‌دا سوودانى ده‌ڵێ، "ئێمه له سه‌روبه‌ندى رێككه‌وتنین شاندێك له ئێرانه‌وه دێت بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه له به‌غدا واژۆ بكرێت، ئه‌و لیژنه‌یه كۆبوونه‌وه‌یشى كردووه، بۆ پاراستنى سنووره‌كان، ئه‌مه‌یش چوارچێوه‌یه‌كى یاساییه زامنى ئه‌وه ده‌كات رێگریى له توندوتیژى بكرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment