ئۆپۆزسيۆنى توركيا ڕەخنە لە سنووردارکردنى بەکارهێنانى  سۆشیال میدیا دەگرێت تورکیە

نوچەنێت

عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا ره‌خنه‌ى‌ گرت له‌ سنورداركردنى سۆشیال میدیا بەتایبەت تويته‌ر له‌یەلان حکومەتى تورکیاوە، دوا روودانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى باکوورى کوردستان و دەڵێت، ئێوه‌ خه‌ريكى چ كارێكن، ئايا به‌كارهێنانى هێلى تويته‌ر ده‌بێته‌ هۆى زياد به‌كارهێنانى كاره‌با.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ‌(هه‌شتى/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (T24) بڵاويكرده‌وه‌، له‌پاش روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا به‌گورى (7.7 و 7.6) پله‌ كه‌ ناوه‌ندى شارى كه‌هرامانماڕه‌ش و 10 پارێزگاى توركياى گرته‌وه‌، له‌پاش ئه‌م رووداوه‌ زۆربه‌ى هاووڵاتيان بۆگه‌ران و رزگاركردنتۆڕى  تويته‌ريان به‌كارهێنا، به‌ڵام پڵاتفۆرمى چوونه‌ژووره‌وه‌ى تويته‌ريان سنوورداركرد ئه‌مه‌ش بووه ‌هۆى ره‌خنه‌يه‌كى زۆر له‌م وڵاته‌ و له‌ سۆشياڵ ميديا كاردانه‌وه‌ى زۆرى هه‌بوو.

باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا ره‌خنه‌ى له‌ سنورداركردنى تويته‌ر گرت و رايگه‌ياند، ئايا په‌يوه‌نديكردن له‌رۆژێكدا بۆرزگاركردنى مرۆڤه‌كان ئايا تويته‌ر چۆن بڵۆك ده‌كرێت؟ ئه‌مه‌ چ جۆره‌ كارێكه؟ هاووڵاتيان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دابه‌زاندنى ڤيپين، ئايا ڤيپين ده‌بێته‌ هۆى زياد به‌كارهێنانانى كاره‌با، تكايه‌ ئێوه‌ خه‌ريكه‌ چ ده‌كه‌ن؟‌" 

هه‌ر سه‌باره‌ت به سنورداركردنى تۆڕى کۆمەڵایەتى تویته‌ر، مێراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى ئی پارتی ره‌خنه‌ى له‌ و بڕیارە گرت، کە له‌ دواى روودانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌سۆشیال میدیا له‌لاپه‌ره‌ى فه‌رمی خۆى رایگه‌یاند، "بۆ راگه‌یاندنى پێداویستیه‌كانى زیانلێكه‌وتوانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌وكاته‌ گرینگترین شت په‌یوه‌ندیكردنه‌، چۆن ده‌بێت سنوور دادبنێن؟ ئه‌مه‌ چ خراپه‌كاریی و‌ بێویژدانییه‌كه‌؟ ئێوه‌ له‌ چ كه‌سێك و له‌چ ده‌ترسن؟ شه‌رم له‌ خۆتان بكه‌ن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین