دابه‌زاندنى نرخى دۆلار چ زیانێكى ده‌بێت؟ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

شاره‌زایانى ئابوورى ده‌ڵێن، دابه‌زاندنى نرخى دۆلار له‌ عێراق له‌ خزمه‌تى به‌كاربه‌ران ده‌بێت، به‌ڵام چاره‌سه‌رى كێشه‌ راسته‌قینه‌كه‌ ناكات و له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ببێته‌ هۆى زیادبوونى كورتهێنانى بودجه‌.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2023 حكومه‌تى عێراق نرخى دۆلارى دابه‌زاند، به‌هاى هه‌ر دۆلارێكى به‌ هه‌زار و 300 دینار دیارى كرد. ئه‌مه‌یش له‌پێناو دابه‌زاندنى نرخى شتومه‌ك و دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر بژێوى عێراقییه‌كان. 

به‌ڵام ئابووریناسان ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانى وه‌ك سكاى نیوز و مه‌داى عێراقى قسه‌یان كردووه‌ و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌تى به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌ خزمه‌ت به‌كاربه‌ران ده‌بێت و نرخى شتومه‌كه‌ هه‌رزان ده‌كات، به‌ڵام له‌ دیوێكى تر لێكه‌وته‌ى خراپى ئابوورى ده‌بێت و له‌وانه‌ كورتهێنانى بودجه‌ زیاتر ده‌بێت.

ئابووریناسان ده‌ڵێن داهاتى عێراق له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت نزیكه‌ى 30 ملیار دۆلار كه‌متر ده‌بێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات حكومه‌ت پاره‌ى كه‌مترى بۆ مووچه‌ خه‌رجییه‌كان هه‌بێت، لێره‌دا دووباره‌ كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌.

كه‌چى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، عێراق بۆ خۆدوورگرتن له‌ كێشه‌ى دابینكردنى مووچه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوودا پێنج ترلیۆن دینارى نوێى چاپ كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین