سوودانى: سبه‌ى بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار جێبه‌جێ ده‌كه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند، سبه‌ى بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئاشكرایشى كرد كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساى نه‌وت و گاز ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2023 محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌ جێبه‌جێكردنى هه‌رزانكردنى به‌هاى دۆلار كرد و گوتى، "ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار دا" ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارى بانكى ناوه‌ندى بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار په‌سند كرد، كه‌ به‌گوێره‌ى بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ نرخى هه‌ردۆلارێك هه‌زار و 300 دیناره‌.

سوودانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و گوتیشى، "سبه‌ى شاندێك ده‌چێته‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى چه‌ندان دۆسیه‌ى ئابوورى و وزه‌ بكه‌ن". سوودانى ئاشكرایشى كرد، "به‌غدا و هه‌ولێر گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسا نه‌وت و گاز ده‌كه‌ن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین