حكومه‌تى عێراق به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دینار كه‌م ده‌كاته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

حكومه‌تى عێراق پێشنیارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى په‌سندكرد كه‌ نرخى هه‌ر دۆلارێك بۆ هه‌زار و 300 دینار كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2023 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دیناردا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، " ئه‌نجومه‌نى وەزیران بڕیارى كارگێڕى بانكى ناوه‌ندى به‌ گۆڕینى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار په‌سند كرد، كه‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك هه‌زار و 300 دیناره‌". به‌مه‌یش نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى 130 هه‌زار دینارى عێراقى ده‌بێت.

ئه‌و نرخه‌ نوێیه‌ى بانكى ناوه‌ندى دیارى كردووه‌، زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌رده‌مى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو دیارى كردبوو، ئه‌ویش بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك 146 هه‌زار دینار بوو.

ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌هاى دۆلاره‌ كه‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردووه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر دینار ناجێگیره‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین