لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق ئاماده‌ن گوێڕایه‌ڵى ئه‌مریكا بن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ گوێڕایه‌ڵى رێنماییه‌كانى ئه‌مریكا بن، تا ئه‌م وڵاته‌ زیاتر دۆلار به‌ عێراق بدات. بانكى ناوه‌ندیش پلانێكى تر بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى شوباتى 2023 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ ماڵى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ به‌ڕێوه‌چوو، ره‌زامه‌ندییان داوه‌ چالاكییه‌كانیان له‌ قاچاخبردنى دۆلار بۆ ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و هاوكات ئاسانكاریى بكه‌ن بۆ رێككه‌وتنه‌ ئابوورییه‌كانى ئوردن و عێراق كه‌ بایدن پێشنیارى كردووه‌، ئه‌مه‌یش به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى واشنتن دۆلارى زیاترى به‌ عێراق بدات.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى ئاشكراى كردووه‌، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بانكى ناوه‌ندى عێراق توێژینه‌وه‌یه‌كى ترى به‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى داوه‌ بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دیناردا ، به‌ڵام زانیارى زیاترى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.

له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردووه‌وه‌، به‌هاى دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دینار به‌رزترین ئاستى تۆماركرد، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى كۆمه‌ڵێك رێكاریى نوێ كه‌ بانكى فیدڕاڵى ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراقى په‌یڕه‌وكردووه‌، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى لایه‌نه شيعەکانی عێراق دۆلارى ئه‌مریكى به‌ ئێران و چه‌ند وڵاتێكى تر ده‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین