هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگیرا کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌ هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ كه‌ له‌ توركیا و سووریاى داوه‌، هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركیا راگیرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى شوباتى 2023 وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆریی هەرێم – توركیا راگیرا و بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین، پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێبكاتەوە."

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ده‌شڵێ، "بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سووریای گرتەوە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆریی هەرێمی کوردستان – توركیا راگیرا."

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 7.4 پله‌ له‌ توركیا و سووریاى دا به‌ هه‌زاران كه‌سى له‌ هه‌ردوو وڵاتى كرده‌ قوربانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین