وەزارەتى دارایى خشتەى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى دووەمى بڵاوکردەوە و بەپێى خشتەکە، سبەى مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجى/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (6-2-2023) دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەکرێت." 

بەپێى خشتەکەى وەزارەتى دارایى و ئابووریى،  دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى (2023) بە مووچەى وەزارەتى تەندروستى دەستپێدەکات و بە مووچەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆکایەتیى پەرلەمان، سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران، خانەنشینى پێشمەرگە کۆتایی دێت.

جێگەى ئاماژە پێدانە، وەزارەتى دارایى لە خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى یەک لە ڕۆژى (24-2-2023) نووسیویەتى یەکشەممە، لە کاتێکدا ئەو ڕۆژە هەینییە و دەوامى فەرمى نییە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین