زیرەک کەمال: سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەداهاتوودا فەرمانی هەرێمی بۆ دیارکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

زیرەک کەمال، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە داهاتوو فەرمانى هەرێمى بۆ دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەردەکات و دەشڵێت، لەسەر ئەو پرسە هەڵوێستیان روونە.

ئەمڕۆ شەممە (چوارى/شوبات/2023) زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی (PDK)ـى هەڵوێستى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى لە بارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان خستەڕوو و دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا، واتا لە ماوەی ئەمساڵدا پرۆسەکە بەڕێوە بچێت.

ئەو ڕاوێژکارەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان زیاتر ڕوونیکردنەوە و دەڵێت، تەمەنی پەرلەمانى کوردستان بۆ ئەوە درێژ کراوەتەوە کە هەڵبژاردنەکان لە کاتى خۆیدا بەڕێوەبچێت، هەوڵێستى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕوونە لەبارەی ئەو پرسەوە، لە ڕابردووش هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم دیار بووە لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

زیرەک کەمال دووپاتى کردەوە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەو دەسەڵاتەى هەیەتى، لە داهاتوودا فەرمانی هەرێمی بۆ دیارکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین